قوباد تاڵەبانی و چەنگیز چاندار: هیوادارین ئەمجارە پرۆسەی ئاشتی سەربگرێت
سام
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، " بۆچونەکانی چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال هەمیشە ئیلهام بەخشە و گفتوگۆکردنیش لەگەڵیدا هەمیشە چێژبەخشە".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "خۆشحاڵ بووم جارێکیتر بە دیداری بەڕێز چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال و پەرلەمانتاری ئێستای دەمپارتی شاد بوومەوە. بۆچوونەکانی هەمیشە ئیلهام بەخش و گفتوگۆکردنیش لەگەڵیدا هەمیشە چێژبەخشە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەمڕۆ پێکەوە گفتوگۆیەکی تێروتەسەلمان کرد سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد خەمێکی لە مێژێنەی بەڕێزیانە و هەردووکمان هیوادارین کە ئەمجارەیان پرۆسەکە سەربگرێت".

