لە روداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
محەمەد رزگار
١ی ئازاری ٢٠٢٥
لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر ، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند؛ لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر بەرانبەر گوندی دارەمان، چوار ئەندامی خێزان گیانیان لەدەستدا، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.
ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک رویداوە، راشیگەیاند، ئەو خێزانەی کە گیانیان لەدەستداوە عەرەبن و خەڵکی بەغدادن کە پێکهاتوون لە دایک و باوک و دوو منداڵ.



