بەرەبەیانی دوێنێ ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 150 دوکان سوتان. پەیامنێری کوردستان نیوزیش باس لەوە دەکات، تیمەکان هێشتا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، هێشتا تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگری بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا زیانەکانی ئاگرەکە مەزەندە نەکراوە، تیمەکان دوای تەواوبوونی کارەکانیان هۆکار و ئامارەکانیش ئاشکرا دەکەن.

لە ئاگرەکەدا زیان بە 150 دوکان گەیشتووە و بەشێکی زۆریان هیچیان لە دوکانەکانیاندا بۆ دەرنەچووە.

خاوەنی نانەواخانەیەکیش بۆ کوردسات نیوز ئەوەی خستە روو، "لە دوکانەکەمدا پێنج کەس کاریان دەکرد و بژێوی پێنج خانەوادەی لەسەر بووە، هەشت مانگە دوکانەکەمان کردووەتەوە".

وتیشی، چاوەڕیی تەواوبوونی کاری لیژنەکان دەکەن و دواتر راستەوخۆ دەست دەکەن بە پاککردنەوەی دوکانەکان.

کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکە داوا دەکەن حکومەت قەرەبویان بکاتەوە، بەشێکیشیان دەڵێن: قەرزار بووین.