وەزارەتی خوێندنی باڵا کردنەوەی خولێکی زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە و داواش دەکات ئەوەی دەیەوێت بەشداری بکات بەشێوەی ئۆنلاین خۆی تۆمار بکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری خوازیارانى خولى زمانى ئینگیلزى دەکات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی نیسان، بەستەرى تایبەت بە دروستکردنى ئەکاونت و بەشداریکردن لە خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆ حکومییەکان کارا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری تاقیکیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بکەن، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن و فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

کلیک لێرە بکەن بۆ خۆتۆمارکردن