ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی کەوتووەتەوە
محەمەد رزگار
٥ی نیسانی ٢٠٢٥
ئاگر لە بازاری دارەسوتاوەکەی سلێمانی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لەهەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند : سەعات 6:15ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی کەوتووەتەوە و بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە چەندین دوکان سوتاوە.
ئارام عەلی راشیگەیاند، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە.
هاوکات د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهیممەتی دڵسۆزانەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.
جێگەی ئاماژەیە، ژمارەیەکی زۆری دوکانی کاسبکاران سوتاوە و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە.