بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمرۆ بارانبارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکەی لەگەڵدایە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت؛ لە درەنگانی ئەمشەوەوە ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشـتى هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێ کات و شوێن دابارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە درەنگانی شەودا کەش و هەوا سەقامگیر دەبێت کاریگەری ئەم شەپۆلی باران بارینە کۆیایی دێت.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاندوە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.