كۆمپانیای گەنەل ئینێرجی: دادگای لەندەن ئاگاداری كردوینەتەوە حكومەتی هەرێم قەرەبوو بكەینەوە
هادی
٥ی نیسانی ٢٠٢٥
كۆمپانیای گەنەل ئینێرجی توركی دەڵێت، دادگای نێوبژیوانی لەندەن ئاگاداری كردونەتەوە كە دەبێت قەرەبووی دواكەوتنی كارەكانی لە كێڵگەكانی نەوت بدات بە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
كۆمپانیای گەنەل ئینێرجیی توركی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، دادگای نێوبژیوانی لەندەن بە بڕیارێك ئاگاداری كردونەتەوە، كە دەبێت 26 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بدات بە حكومەتی هەرێم، لەبەرامبەر دواكەوتنی كارەكانی لە دوو كێڵگەی نەوت و پابەند نەبوونی بە گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان.