کوردستان

پەیامنێری كوردستان نیوز رایگەیاند، ژنێك و مێردێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی لە گەڕەكی كۆستەی چەم لە شاری سلێمانی بووە بە شەڕ و دەمەقاڵێیان، لە ئەنجامدا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەقۆ برینداركرا، دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەی شار گیانیلەدەستدا.

وتیشی، بكوژەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەكە كراوەتەوە. 

راشیگەیاند، ئەو ژنە خەڵكی ناحیەی وارماوایە لە سنوری قەزای شارەزوور و تەرمەكەی رەانەی زێدی خۆی كراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە درێژەی کۆبونەوە بەرفراوانەکانی بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە بە ژمارە (١٤٢) بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و ئامادەبونی تەحسین نامیق لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیەو نوێنەری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، کۆبونەوەی بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکان کە پێکھاتووە لە لێژنەکانی مامۆستایان و خوێندکاران و کارمەندان بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا بە گرنگیەوە باس لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەم جارەی پارێزگای کەرکوک کرا بۆ ناساندنی ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک و وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی زەوتکراوی شاری کەرکوکی خۆشەویست.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا بە بایەخەوە ئاماژە بە ھەنگاوەکانی ئایندە کرا بۆ سەرخستنی لیستی (۱٤۲)ی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێزو ئیرادەمانە، بۆ ئەمەش دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکاران کرا بۆ ھەوڵ و ماندوبونەکانیان بەمەبەستی سەرخستی یەکجارەکی لیستی کوردستانی کەرکوک کە لیستی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێزو ئیرادەمانە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و ھەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاریی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ھەوڵەکانی وەفدی ھەرێم کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و روونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و ھاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە. وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و ھەموولایەکیش ھاوکار و ھەماھەنگبن لەو پێناوەدا.

لەبارەی پێشھاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، سەرۆک بافڵ سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی ھەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە ھەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنکەی سەربازی ھەریر بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و ئامانجەکانیان پێکاوە. 

ھەر ئەمڕۆ جارێکی تر لە  ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە ئەنبار کرایە ئامانج و راستەوخۆ ئامانجەکانیان پێکاوە.

گروپی مقاوەمی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، ئەو ھێرشانە وەڵامێکە بۆ ئەو کارانەی کە بەرامبەر بە فەڵەستینیەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت.

ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە ٧٥ جار ھێرشکراوەتەوە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و بەوھۆیەوە ٦٢ کەس برینداربوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و سێ بڕگە لەخۆدەگرێت. 

لە بڕگەی یەکەمدا، گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشھاتی بەشە بودجە و مووچەی ھەرێمی کوردستان، لە میانەی دوا سەردانی وەفدی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی جێگری سەرۆک وەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و راسپاردە و چارەسەرەکان دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە.. 

کۆچی ناوەختی کاکە ( ژیرۆ تەھا) خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیکردم.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، خانەوادە و ھاوڕێ بەڕێزەکانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

‎لەخوای گەورە داواکارم کاکە ژیرۆ بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامیی بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم لەگەڵ نەسروڵا رەشنوودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان تاوتوێکران.

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، وەزیری دارایی ھەرێم دواین ھەنگاوەکان و گفتوگاکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجە و مووچە خستەڕوو، رایگەیاند، ھەوڵەکانیان بەردەوامە بەئاڕاستەی ھەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەو ھیوایەی بتوانن بۆ ساڵی داھاتوو پرسی مووچەی فەرمانبەران لەھەموو کێشەو ململانێیەک دوور بخەنەوە و بەیەک پێوانە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی ھەرێم وەک تێکڕای مووچەخۆرانی پارێزگاکانی تری عێراق بکرێت.

ھاوکات داوای لەکونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، لە رێگەی پەیوەندیەکانیانەوە ھاوکاربن بۆ چارەسەی کێشەکان.

وەزیری دارایی پابەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی بۆ خەرج کردنی شایستەی کۆمپانیاکان دوپاتکردەوەو وتی، بەچارەسەربونی کێشە سیاسییەکانی نێوان ھەرێم بەغداد، کێشەی کۆمپانیا ئێرانییەکان و کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکانیش چارەسەر دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی نەتەوەیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لای ھەمووان ئاشکرایە کە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان بۆ پێگەی کورد بایەخێکی گەورە و ستراتیژی ھەیە بە تایبەتی لە سنوری کەرکوک، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییانی کورد لەو ناوچانە بە گرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە ھەستیارە بکەن تاوەکو سەرەنجام لە قازانجت گەلی کورد بشکێتەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە...

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بڕیار رەشید ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەوڵەکان بەردەوامن لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناردنی موچەی فەرمانبەران و ھەوڵەکان ئەرێنین و پێ دەچێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیارەکە بخرێتەسەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.

 دەشڵێت تەنیا چارەسەر بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەبێ گرفت ھەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراقە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی داواکارییەکانی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی_یان گەیاندە وەزیری تەندروستی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کیسە خوێن لە سلێمانی، وەزیری تەندروستی عێراق رەزامەندیدا بە دابینکردنی دوو ھەزار کیسە خوێن بۆ سلێمانی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کیسە خوێنەکان گەیشتوونەتە سلێمانی و لە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کۆگاکراون.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، پێشتر سەردانی کۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانییان کردووە و لە نزیکەوە گوێبیستی پێداویستی و داواکارییەکانیان بوون و بەڵێنی جێبەجێکردنی کێشەکانیان پێداون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پێویستە ئەو شوێنانە پێوەری كارەبایان بۆ دابنرێت و مانگانە بخوێندرێتەوە، پاشان بڕی پارەكەی بەسەر خاوەنی یەكەكاندا دابەشبكرێتەوە، ئەو خزمەتگوزاری كارەبایەش تەنها تایبەتە بەو یەكانەی لەناو باڵەخانەكاندان و بەكاریدەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، دەبێت باڵەخانەیەك لەگەڵ باڵەخانەیەكی دیكە بەپێی پێوەرەكەیان بڕی پارەكەی جیاواز بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتەنەکەی ئەمڕۆدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەسەر وتارە جەماوەرییەکانی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی دادگایی دەکرێت، لە سکاڵاکەدا تۆمەتبار کراوە بە "بێڕێزیکردن بە دامودەزگاکانی حکومەت و دەوڵەت".

لە دانیشتنی دادگادا دەمیرتاش بەرگری لە خۆی دەکات و روونکردنەوەش پێشکەش بە دادگا دەکات، چاوەڕێش دەکرێت لە دانیشتنەکەدا دادگای تاوانە قورسەکانی مێرسین بڕیاری خۆی لەسەر سکاڵاکە رابگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی نەوتی ماڵان بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار لە ناو شاری سلێمانی بە ھەمان میکانیزم دەستپێدەکاتەوە.

سەبارەت بە راگرتنی دابەشکردنی نەوت و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دابەشکردنی نەوت بە ٥٠ ھەزار دینار ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا یەک لیتر لەو نەوتە نەھاتووە کە بڕیار بوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە بڕی ٥٠ ھەزار دینار بدرێتە ھاووڵاتیان، ئەگەر ئەو نەوتەش ھات، لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشی دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە پرۆژەکانی پارێزگای کەرکوک کە نۆژەنکردنەوەی گوندێکی زیانلێکەوتووی دەستی تیرۆریستانی داعشە و پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی بەڵێندەرەوە بە نزیکەی دوو ملیار دینار جێبەجێدەکرێت، دەرکەوتووە پڕۆژەکە بە گوێرەی راپۆڕتی تاقیگەیی جێبەجێنەکراوە و راپۆڕتەکە دەستکاریکراوە، لەو نێوندەشدا سامانی گشتی بەھەدەردراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بە تۆمەتی دەستکاریکردنی راپۆڕتی پرۆژەکە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ھەریەک لە بەڕێوەبەری تاقیگەی پڕۆژەکە و بەڕێوەبەری پێشووی و سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیکاری پرۆژەکە دەرکردووە و ھەرسێ تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەکانی ٢٨٩-٣١٥ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادەوە، ماوەی چوار رۆژە حکومەتی عێراق پشکی ھەرێمی کوردستانی لە بەنزینی ٧٥٠ دیناری نەناردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق تائێستا ئەو نەوتە سپییەی نەناردووە، کە بڕیاربوو لە چەند رۆژی رابردوودا بینێرێت و بە نرخی ٥٠ ھەزار دینار بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەشبکرێت.

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی وتیشی، حکومەتی عێراق پابەند نییە بە ناردنی پشکی نەوت و بەنزین بۆ ھەرێمی کوردستان و بە پاساوی جیاواز ناوە ناوە پشکی ھەرێم لە سووتەمەنی رادەگرێت.
جەختیلەوەشکردەوە، لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگفتوگۆدان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...230231232233234...808