سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خورماتوو بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە خورماتوو تەرمی ژن و پیاوێک بە کوژراوی دۆزراونەتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خورماتووەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە باکوری رۆژئاوای خورماتوو تەرمی ژن و پیاوێک بە کوژراوی دۆزراونەتەوە، کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ناسنامەی یەکێکیان ناسراوەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، تەرمەکان لەناو خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزراونەتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردووە و پێدەچێت پیاوەکە بە رەچەڵەک خەڵکی عوزێم بێت، کە چەند ساڵێکە لەو ناوچەیەدا نیشتەجێیە و سەرقاڵی کشتوکاڵکردنە.