دوای روداوەکەی دوێنێ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە ئامێدی بە خاڵێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، لە سنوری ناحیەی دێرەلوکلە ئامێدی بە خاڵێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون، کە لەماوەی کەمتر لە 24 سەعاتدا ئەمە دووەم رووداوی هاوشێوەیە.

دوێنێ دووشەممە، بەهەمان شێوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە گردی داڤای بەرانبەر گوندی بەلاڤا لە ئامێدی، بە خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوەتەوە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.