یەکێتی تۆپی پێی عێراق هاندەرانی هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ سزادا
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥
یەکێتی تۆپی پێی عێراق هاندەرانی هەردوو یانەی (نەورۆز و زاخۆ)ی تا کۆتایی ئەم وەرزە سزادا و ناتوانن لە یارییەکانی یاریگای خۆیان ئامادەییان هەبێت.
شێوازی سزاکان بەم جۆرەیە:
-تاکو کۆتایی وەرز یاریەکانیان بەبێ هاندەر بەڕێوە دەچێت هەردوو یانە
-هەردوو یانە یەکی 25ملیۆن دینار سزای مادی
-یاری نێوانیش تەواو دەکرێت لە یاریگایەکی بێ لایەن لەو دەقیقانەی کە ماوە
رۆژی 22ـی 4ـی 2025، لە یاری نێوان یانەی نەورۆز و یانەی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عیراق کە لە یاریگای یانەی نەورۆز بەڕێوەچوو، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەراندا دروستبوو، بەهۆیەوە یاریەکە تەواونەکرا، لەوکاتەدا ئەنجامەکە 0 - 0 بوو.