وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە دوكان كۆبوونەوە
یەحیا
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥
وەفدی باڵای دانوستانكاری یەكێتی و پارتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە دوكان كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەت كرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتییان كرد لە هاوینەهەواری دوكان.
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم كرا و وەفدی یەكێتیی جەختی لەوە كردووەتەوە، دەیانەوێت بەشداری راستەقینەی حكومەت بن.
بڕیارە جارێكی تر بەم نزیكانە وەفدی هەردوولا بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستەكان و وردەكاری زیاتری دانوستانەكان، كۆببنەوە.



