کوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە بازاڕی نیشتمان لە ھەولێر کە بازاڕی دراوەکەشی پێدەڵێن، رووداوێکی تەقەکردن روویداوە، سەرەتا کەسێک بە دەمانچە تەقەی کردووە و کەسێکی بریندار کردووە و رایکردووە، دەشوترێت ھۆکاری تەقەکردنەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، ھێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

د.رەوەند حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمرجێنی رایگەیاند، بریندارەکە لەسەر داوای کەسوکاری گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی تایبەت. لەکاتێکدا، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی ھەولێر وتبووی، بریندارەکە گیانیلەدەستداوە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێز کاک حاکم سابیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

‏‎بۆ کۆچی دوایی (عوسمان سمایل مەلا)ی براتان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو عوسمان سمایل مەلا

بەڕێز کاک حاکم سابیر

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (عوسمان سمایل مەلا)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو (عوسمان سمایل مەلا) لەخانەوادەیەکی نیشتمانپەروەر و بەئەمەک بۆ شۆڕش و کوردایەتی بوو، ھاوکات برای ھەڤاڵ حاکم سابیر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ئەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە سلێمانی لەکۆبوونەوەدایە.

وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی کورتەیەک لەسەر  دۆخی سیاسیی کوردستان و عیراق، سەرکەوتنی یەکێتیی لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک، موسڵ، خانەقین و سەلاحەدین  پێشکەش دەکات.

بەوتەی سەرچاوەکە، ھەر لە کۆبونەوەکەدا، ⁠گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان لەو بارەیەوە، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر کاروباری رێکخراوەیی دوای کۆنگرەی پێنجەم و کۆنفرانسی راگەیاندن، کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان کەسوکاری  تێکۆشەر و رۆژنامەنووسی دێرین کاک ڕێباز حەمید

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی رێباز حامید، پێشمەرگەی دێرین و رۆژنامەنووسمان پێگەیشت.

پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین و ھاوبەش خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا لەبارەی ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر ھەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، لە ١٥ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ھێرشێکی مووشەکی بالستیی ئیرانیی بۆ سەر ماڵێک لە ھەولێر، لە ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی کوژرانی چوار ھاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

سارە سەنبار، لێکۆڵەری عێراق لە ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت، سەرباری بانگەشەکانی ئێران لەبارەی ھێرشەکە، بەڵام ئەم ھێرشە دوای چەندین ھێرشی تری سوپای پاسداران دێت لەناوچەکانی نیشتەجێبون لە ھەرێمی کوردستان کە ھاووڵاتیانی مەدەنیان کردۆتە ئامانج.

وتیشی نەبوونی لێپرسینەوەی یاسایی لەسەر ئەم جۆرە ھێرشانەی ئێران دەبێتە ھۆی ئەوەی لە داھاتوودا ھێرشی نایاسایی زیاتر بکرێت، دوپاتیشیکردۆتەوە کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ کێبڕکێی دەرەکی لەسەر حیسابی ژیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی و سەقامگیری وڵاتەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان کەسوکار وخانەوادەی  تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری  دێرین  کاک ڕێباز حەمید 

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک  ڕێبازمان بیست ، بۆ ئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمان بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان  ڕادەگەیەنین.

ھەڤاڵ ڕێباز حەمید ناسراو بە ڕێباز بابان وەک تێکۆشەرێکی  ماندونەناس  لەڕیزەکانی یەکێتی لە بوارەکانی پێشمەرگەی مەیدانی و ئیداری و ڕاگەیاندندا ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو، لەپاش ڕاپەڕینیش لە ئێزگەی  دەنگی  گەلی کوردستان و چاپخانەی کەرکوک لە مەکتەبی  ڕاگەیاندن جێگەی دەستی دیار بوو، تا ڕۆژی کۆچی دوایی  ئەندامی ئەنجومەنی  ڕاوێژکاریی  بۆردی راگەیاندن بو لە مەکتەبی راگەیاندن وھۆشیاری.

لەیەزدانی مەزن  داواکارین سەبوری  و ئارامی بەئێوە  ببەخشێت  و کۆچکردوو  بەبەھەشتی بەرین  شاد بکات  .

مەکتەبی سیاسی   
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو رێباز بابان

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (رێباز بابان)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو رێباز بابان پێشمەرگەی دێرین و  دانەبڕاو و کادیری راگەیاندن لە دەنگی گەلی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی چاپخانەی شەھید ئازاد ھەورامی، دوا پلەشی ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن بوو کۆچکردنی جێگای داخە. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان ئەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، لە ھەوڵێکی ھاوبەشی ھێزەکانی ئاسایش و ئۆپراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس ھەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران، دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد ھەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، بەڵام ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوویدا و بووە ھۆی شەھیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە لە شەقامی پیرەمێرد روویداوە، کاتێک پۆلیسەکان ھەوڵی دەستگیرکردنی داواکراوێکیان داوە، بەڵام داواکراوەکە روبەڕوویان بووەتەوە و تەقەی لێکردوون.

وتیشی بەھۆی رووداوەکەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیس برینداربوون و دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکی پۆلیس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوامە و پۆلیس لە ھەوڵدایە بۆ دەستگیرکردنی.

لای خۆیەوە، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو بریندارەکەی دیکە برینەکانیان سوکە و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ھەمواری یاسای بودجە و خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی دڵنیایی پێدان کە لەپاڵ بەردەوامی وردبینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و تا ھەمواری یاسای بودجە، مانگانە ناردنی شایستەی داراییەکان بۆ فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی پێشی راگەیاندوون کە ساڵی رابردوو ھەرێمی کوردستان ھیچ داھاتێکی رادەست نەکردووە، بەڵام گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغداد بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان بەردەوامن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

وتیشی، لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی کورتەیەک لەسەر دۆخی سیاسیی کوردستان و عیراق، سەرکەوتنی یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک، موسڵ، خانەقین و سەلاحەدین  پێشکەشدەکات.

بەوتەی سەرچاوەکە، ھەر لە کۆبونەوەکەدا، ⁠گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان لەو بارەیەوە، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر کاروباری رێکخراوەیی دوایکۆنگرەی پێنجەم و کۆنفرانسی راگەیاندن، کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ وەبەرھێنەرانی سلێمانی خۆبەخشانە ١١٦ ملیار دیناریان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە تەرخانکردووە و بەوەش تەواوی کەرتەکانی وەک ئابووری و پیشەسازی لە سلێمانی بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.

وتیشی، ساڵی رابردوو سلێمانی یەکەمی سەر ئاستی عێراق بووە لەبەرەوپێشچوون و پەرەسەندن و بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش، سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاری تێدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە بەردەوامی ھەوڵەکانیان لە بەرەنگاربوونەوە و نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان کە دوانیان بیانیین دەستگیر بکرێن و ھاوکات بڕی ٢٥ کیلۆ و ٨٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە شارۆچکەی سیدەکان و سەنتەری شاری ھەولێر دەستیبەسەردا گیرا .

ئاشکراشیکرد، "ئەو باندەی دەستگیکراون پێکھاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردنن بە ماددە ھۆشبەرەکان و لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان، یەکێک لە بازرگانەکان رووبەڕووی تیمەکانیان بووەتەوە و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە ١٥ی ئەم مانگەدا ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج خاڵێکی ھێزەکانی سەر بە تورکیایان لە گوندی "سەیادە" ئەنجامدا و چواریان کوژران. 

لە بەری عەین عیساش لە ١٧ی ئەم مانگە، ھێزەکانیان بە چەکی قورس بەربەستێک و بنکەیەکی ھێزەکانی تورکیایان لە گوندی "شرکراک" کردە ئامانج، بەڵام زیانەکانی نەزانراوە. لە ھەمان رۆژدا، دوو ئۆپراسیۆنی دیکە ئەنجامدراوە دژی ھێزەکانی تورکیا لە گوندی تینا و گرێ سپی. 

بە گشتیش، ھەسەدە ٨ ئۆپراسیۆنی سەربازییان ئەنجامداوە، تێیدا ١٧ چەکداری گروپەکانی نزیک لە تورکیا و ٢ سەربازی تورکیاشیان کوشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی عێراق لە ٢٠ بۆ ٢٥ مانگ مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، چاوەڕوان دەکرێت لەو ماوەیەشدا ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکرێت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دابەش بکرێت.

لەبارەی پڕۆژەی ھەموواری یاسایی بودجەی عێراق، نەرمین مەعروف دەڵێت، تا ئێستا پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەدراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ھەموارەکە پەسەندبکات، دواتر بە نوسراوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...208209210211212...808