بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە 16 زیندانیكراو مۆڵەتیان پێدراوە بگەڕێنەوە ماڵەكانیان بە كاتی
کەژان
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە 16 سزادراو لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان مۆڵەتیان پێدراوە كە بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.
ئیحسان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە رێگەدراوە بە 16 زیندانیكراو لە زیندانەیییەكانی چاكسازی كە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بگەرێنەوە ناوخێزانەكانیان لەگەڵ ئەواندا جەژن بكەن.
راشیگەیاند، ئەو سزادراونەی مۆلەتیان پێدراوە پێنج كەسیان لە چاكسازی گەورانی هەولێر و هەشت كەسیان لە چاكسازی گەورانی سلێمانی و سێ كەشیشیان لە چاكسازی گەورانی دهۆك بوون.