هاتوچۆی هەولێر: لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە
هەساو ئەمیر
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەبێت.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لەبەر دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیاران، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان قەدەغەیە.
بە شێوەیەکی گشتی هاتوچۆ لە سەرجەم بۆنەکاندا و بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی هاتوچۆ و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، هاتوچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێل لە شوێنە گەشتیارییەکاندا قەدەغە دەکات.