پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی برای شێخ ئەدهەم بارزانی
هەساو ئەمیر
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرەخۆشی لە شێخ ئەدهەم بارزانی دەکات بەهۆی کۆچی دوایی براکەیەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولسەمیع شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان