لە هەرێمی كوردستان لە زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت نوێژی جەژن كرا
سەعید سەروەت
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لە زیاتر لە شەش هەزار مزگەوتی هەرێمی كوردستان نوێژی جەژن كرا و مەراسیمەكانی پێشوازی هاووڵاتییان لە جەژن دەستیپێكرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان و چەند وڵاتێكی ناوچەكە لەوانە سعودیە، توركیا، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین و كوەیت، مسوڵمانان پێشوازییان لە جەژنی قوربان كرد و لە مزگەوتەكان نوێژی جەژن كرا، بەڵام لە هەرێم بەهۆی نەهاتنی موچەوە ئەم جەژنە لەچاو جەژنەكانی پێشوو ساردوسڕی پێوە دیارە.
نوێژخوێنان دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژن پیرۆزبایی و گەردن ئازادییان لە یەكتر كرد. هیواشیان خواست جەژن ببێتە مایەی تەبایی و ئاشتی تەواوی گەلانی جیهان و كۆتاییهاتنی شەڕ.
ئەوەش لە كاتێكدایە، بەشێكی زۆری مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان لەچاو جەژنانی پێشوو چۆڵ بوون و خەڵك بە گڕوتینەوە بەشدارییان لە نوێژی جەژندا نەكرد.