شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵک دەکات و دەڵێت: پێداگری لەسەر پرەنسیبی هاووڵاتیبوون دەکەینەوە، کە مافی هەموو عیراقییەکە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژی.

دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عیراق...

 

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵک ئەکەم. پەروەردگار ئەم جەژنە بکاتە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندی و خۆشەویستی لەنێو کۆمەڵگە و ببێتە مایەی خۆشی و شادی.

هەست و ئەندێشەم لای فەرمانبەران و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە کە تا ئەمڕۆ موچەیان وەرنەگرتووە و ئەوانەشی ئەم تەنگژەیە بە ناراستەوخۆ کاریگەری لەسەریان هەبووە.

پێداگری لەسەر پرەنسیبی هاوڵاتیبوون دەکەینەوە، کە مافی هەموو عێراقییەکە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژی و سوود لە گەنجینە و سامانی خاکەکەی و پێگەی ستراتیژی عیراق ببینێت.

دڵ و نزاکانم بۆ خوشک و برا خۆڕاگرەکانمان لە غەززە، ئەوانەی سەرباری هەموو بارودۆخەکان پارێزگاری لە خاک و نیشتمانیان دەکەن.