لە روداوێکی هاتوچۆدا گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ گیانی لەدەستدا
هەساو ئەمیر
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لە روداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی رزگاری لە کەلار گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ گیانی لەدەستدا.
روداوەکە لە ناحیەی رزگاری رویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەفەلۆن بەرەو کەلار رۆیشتووە و لە نزیک پردی 'شێخ حسێن تاڵەبانی' کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە راگرێکی پردەکەدا و دواتر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.
لە ئەنجامی روداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2004 بووە، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەو گەنجە دانیشتووی قەزای کفری بووە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە.