بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژندا لە گەرمیان دوو روداوی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان و شێلان رویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی کراون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا بەهۆی دوو روداوی جۆری پێکدادان و شێلان چوار کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، روداوی یەکەم لە فلکەی گردەگۆزینە رویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلیدا بەهۆیەوە سێ سەرنشین برینداربوون، هەروەها روداوی دووەم لە گەڕەکی شەهیدان رویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری "کیا" منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی شێلا و بەهۆیەوە برینداربوو.

هاوتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی روداوەکە.