کوردستان

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە بڕینی دەرماڵەی ١٥٠ ھەزار دینار بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە بڵاوکراونەتەوە دوورە لە راستییەوە.

وتیشی ئەو دەرماڵەیە لە کاتی خۆیدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاسایی کراوە، دوای سێ مانگ لە دەرکردنی بڕیارەکە لە ھەرێمی کوردستانیش جێبەجێکراوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رزگار حاجی حەمە" لێپرسراوی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی دیاریکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا بڕیاری پێکھێنانی ھاوپەیمانیان لەگەڵ ھیچ لایەنێک نەداوە، لە ھەر چوار بازنەکەی ھەڵبژاردن بە لیستی سەربەخۆ بەشداری دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و دەڵێت پاڵپشتی لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد دەکەن.

ھەروەھا کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا رایگەیاندوە، ھەڵبژاردن گرنگە بۆ دەربڕینی دەنگی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و داھاتووی ھەرێمەکە.

ھاوکات" کلۆدیۆ کۆردۆن"جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ھاوکاری ھەڵبژاردن، ھیوای خواست چیتر ئاستەنگ و بەربەست لەبەردەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروستنەکرێت، ئامادەن بەردەوام پشتگیری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

ھەروەھا کونسۆلخانەی گشتی فەرەنسا لە ھەرێم پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و جەختی لەوەشکردوەتەوە، رێکخستنی ھەڵبژاردنێکی ئازاد لە بەرژەوەندی ھەموو لایەکدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، زیاتر لە لەسەدا پەنجای  وەزارەتەکان لیستی موچەیان ئامادە کردووە و ھێشتا پرۆسەکە بەردەوامە و کۆتایی نەھاتووە ژمارەیەک لە وەزارەتەکان لیستیان ئامادەنەکردووە، بۆیە رەوانەی بەغداد نەکراوە.

وتیشی تا ئێستا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ڕەوانەی ھەرێم نەکراوە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد، بڕیارەکەی وەزیری دارای عێراق روونە کە دەڵێت لیستی مووچە بنێرن تا مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات، بۆیە پێویستە لە زوترین کاتدا لیستەکە رەوانەی بەغداد بکرێت.

وەزارەتی دارایی ھەرێم رۆژی ھەینی داوای لە وەزارەتەکان کرد لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لیستی موچە بە زمانی عەرەبی ئامادە بکەن تا ئاڕاستەی بەغدادی بکەن بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات بنێردرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق–سلێمانی ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکات، کە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ تا ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ مامەڵەی تۆماری بایۆمەترییان ئەنجامداوە سەردانی ناوەندەکانی تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانەکانیان. 

دەشڵێت، ناوەندەکان رۆژانە لە سەعات ھەشتی بەیانی تا سێی دوانیوەڕۆ کراوەن، ئەو کەسەی دەیەوێت کارتەکەی وەرگرێتەوە پێویستە کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی یاخود رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقی پێبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین رایگەیاند، ئەو تەرمەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بووە و شوێنەواری حەوت گولـلە لەسەر جەستەیەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ گولـلە بەر سەری کەوتووە و ئەوانی دیکە بەر جەستەی کەوتوون، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دیالە کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی خانەقین ئاشکرایکردووە، رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣/٣/٢٠٢٤ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوونەوە و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا نرخی ھەر سەعاتێک بۆ یەک ئەمپێر ٤١ دینارە،‌ بەمەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەی ئەھلی لە ناو شاری سلێمانی لەنێوان ١٢٠٠٠ بۆ ١٣٠٠٠ دیناردایە، بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان (٢٨٥ بۆ ٣٢٠) سەعات کاریان کردوە، بەھۆی جیاوازی کارکردنیان، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک شوێن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکانیان لە سەعات ٧ی بەیانی بۆ سەعات یەکی شەوە، نرخی ئەمپێریان ١٦.٠٠٠ بۆ ١٧.٠٠٠ دینارە و ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ سەعاتییە نرخی ئەمپێریان ٢٠.٠٠٠ دینارە.

راشیگەیاند، خشتەی کارپێکردنی موەلیدە بۆ مانگی ئادار تا ١٠/٣/٢٠٢٤ لەنێوان ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو ئەگەر کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لە سەعات :٦:٣٠ تا ٨:٠٠ ی بەیانی کاردەکەن، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا خشتەی کارکردنیان دەگۆڕێت، رۆژانی ھەینی و شەممە و پشووە رەسمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبری ئەوە سەعات ١١ی پێشنیوەڕی بۆ سەعات یەکی شەو کاردەکەن.

لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، لەکۆنووسەکەدا جەختیان لەوە کردوەتەوە کە لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتمانی نابێت کارپێکردنی موەلیدە و پێدانی کارەبا بەھاوڵاتیان لە (١٠) خولەک زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە خاوەن موەلیدەکە سزا دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، سستمی بەرگری ئاسمانی روسیا ٣٨ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئۆکراینی لە نیمچە دورگەی کریما خستووەتە خوارەوە، بە وتەی لێپرسراوانی روسیاش لە ئێستادا جوڵەی ھاتوچۆ لە نزیک بەندەری فیودۆسیا لە کریما وەستاوە ئەوەش دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەی  بەھێز لەناوچەکە بیستراوە .

ھەروەھا جوڵەی ھاتوچۆ لەسەر ئەو پردەش وەستاوە کە نیمچە دورگەی کریما بە رێگەی سەرەکی روسیا دەبەستێتەوە، بەڵام تا ئێستا لێپرسراوانی ئۆکراین ھیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە .

رۆژی شەممەش وەزارەتی بەرگری روسیا خستنەخوارەوەی ١٠٧ درۆنی لە دۆنیتسک و لۆگانسک راگەیاند .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای داواکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات بە زمانی عەرەبی و لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن، لە ئێستادا وەزارەت و فەرمانگەکانی ھەرێم لە دەوامدان و سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەن.

وتیشی، بەپێی زانیارییەکان ئەستەمە بتوانرێت لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ئەو لیستە ئامادە بکرێت، چونکە لە لیستەکانی رابردوو فەرمانبەران ناوی سیانیان نوسراوە، ئێستا داوای ناوی چواری دەکرێت، ھەروەھا بەکارھێنانی زمانی عەرەبی بۆ زانینی پلە و قۆناغی فەرمانبەرانە، چاوەڕوان دەکرێت ئامادەکرنی لیستەکە تا چوارشەممە بەردەوام بێت.

راشیگەیاند، دوو جۆر ئامادەکردنی لیستی مووچە ھەیە، ئەوانەی ھەمیشەین لەگەڵ لیستی ئەوانەی بە گرێبەست دامەزراون، ماوەی چەند ساڵە دامەزراون و نوسراوی دامەزراندینان بکرێت بە عەرەبی و ھاوپێچ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، توندوتیژییەکان لە دژی جولەکە و مەسیحییەکان لە رێگەی خۆپیشاندانەکانەوە بۆ پشتیوانی لە کەرتی غەززە لە بەریتانیا زۆر زیادیکردووە کە ئەوەش مایەی قبوڵکردن نییە بەتایبەتی کە ئێستا خۆپیشاندەران بۆ پاڵپشتیکردن لە غەززە ئەنجومەنی شارەکان و پەرلەمانتارانیش دەکەنە ئامانج و ھێرشیان دەکەنەسەر.

وتیشی، لەئێستا بەدواوە بەھیچ شێوەیەک ڤیزا بەو کەسانە نادەن کە لە دژی جولەکە و مەسیحین، ھۆشداریشدا کە گرووپەکانی دژی دیموکراتی دەستیان بەسەر شەقامەکانی بەریتانیادا گرتووە کەسانی لایەنگری راستڕەوە توندڕەوەکان و گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکلن دوو دیوی یەک دراون و لە یەکتر جیاناکرێنەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل"ھەپەگە"لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و دەڵێت لەو مانگەدا لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٧ چالاکی لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە، بەوھۆیەشەوە ٤١ سەربازی تورکیا کوژراون و ٣ سەربازی تریش برینداربوون و شەڕڤانێکیش شەھیدبووە.

راشیگەیاندووە، لەو مانگەدا ٢١١ جار بە فرۆکەی جەنگی ھێرشیانکراوەتەسەر، دەستیش بەسەر ژمارەیەکی زری چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی لایەنەکانی ھەرێم و نوێنەری وڵاتان و یۆنامی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا پرۆسەیەکی مەترسیدار و گەڕێکی دیکە سکاڵا و سزا دژی زیندانیانی پێشووی بادینان دەستیپێکردووە و سکاڵای یاسایی نوێ دژی "ئومێد بەرۆشکی، مەلا شڤان سەعید، ھاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم و دکتۆر عامر مزوری" کراوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، لەگەڵ کردنەوەی دۆسیەی نوێ بۆ زیندانییە ئازادکراوەکانی بادینان و ئازادنەکردنی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری و زیندانیانی دیکە، ئەوانیش لەگەڵ سزادراوەکان و تیمی پارێزەران رێگای دادگای فیدڕاڵی و دادگای دیکەی دەرەوە دەگرنەبەر .

نوێنەری زیندانیانی بادینان دژی ئەو لایەنەی بە ناساییش سزای چالاکوانان دەدات، داوا دەکات ھەمووان خۆیان بە خاوەنی دۆسیەی زیندانیانی بادینان بزانن و ھەلوێستی جدی بەرامبەریان وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە لە رێنماییەکدا کە ئاڕاستەی ھاووڵاتیانی کردووە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ھاتنی بەھار و گەشت و سەیران، داوا لەو ھاووڵاتیانە دەکات کە سەردانی ناوچەکانی بناری چیای قەرەچوغ دەکەن و ئەو ناوچانەش نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بۆیە بەھەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش پێویستە ھاووڵاتیان لەسنوری سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ھێزە چەکدارەکان نزیک نەکەونەوە و پارێزگاریش لە ژینگە بکەن، بۆیەش بڕینی دار و ڕاوکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە داواش لە ھاووڵاتیان شوێنە گەشتیارییەکان و  سەرچاوەکانی ئاو و ڕووبارەکان پاک و خاوێن رابگرن و بیانپارێزین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ماڵێك لە گەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلار كراوەتە ئامانج و بەهۆی هێرشەكەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ماڵەی بۆردومانكراوە، دوو نهۆم بووە و ئەو كەسەی كوژراوە لە نهۆمی دووەمی ماڵەكەدا بووە، جگە لە زیانی گیانیش، زیانێكی زۆری ماددی بە بەر ماڵەكە كەوتووە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، چەند رۆژێکە لە بەنزیخانەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ رووی لە دابەزین کردووە و لەئێستادا لە بەنزیخانەکان نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لەنێوان ٧٤٥-٧٨٠ دیناردایە.
ئەوەشی خستەڕوو، چەند ھۆکارێک بوونەتە ھۆی دابەزینی نرخی بەنزین لە ھەولێر، دیارترینیان کەوتنەوەکاری پاڵاوگەی بێجی حکومەتی عێراقە، کە پێشتر بەھۆی لەکارک
ەوتنییەوە عێراق بەنزینی لە ھەرێم دەکڕی، بەڵام ئێستا بەھۆی کەوتنەوەکاری ئەو پاڵاوگەیە عێراق بەنزینی ھەرێم ناکڕێت، ھۆکارێکی دیکەشیان زۆربوونی ژمارەی ئەو بەنزینخانانەیە کە بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی ھەرێم بە ٧٥٠ دینار دەفرۆشن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمە بۆ ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم، تاکو مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی ھەرێمی پێدابەشبکرێت.

ھاوکات، سەرچاوەیەکی دیکەش لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی رەسمی داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی لێنەکردوون تاکو لیستەکەیان بۆ بنێرن.

وتیشی، لەئێستادا چاوەڕوانی کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمن کە ھەفتەی داھاتوو بەڕێوەدەچێت بۆ بڕیاردان لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ بەغداد.

رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێم، پەیوەستە بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...190191192193194...809