هەفتەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
هەساو ئەمیر
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥
یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
کارزان فیزیک یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەدوای تەواوبوونی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران، هەفتەی داهاتوو موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، پێشتر بڕیار درابوو موچەکە لەگەڵ موچەی مامۆستایانی میلاک دابەش بکرێت.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی گرێبەست ئەوەشی خستە روو، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم نزیکەی 41 هەزار مامۆستایە و موچەکانیان مانگانە نزیکەی 24 ملیار دینارە.
بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم، موچەی مامۆستایانی گرێبەست لە داهاتی ناوخۆ دەدرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشی ناکات تاوەکو موچەی مامۆستایانی میلاکی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دابەش نەکرێت.