پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چین؟
هەساو ئەمیر
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت و خۆڵبارینێکی کەم دەبێت، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێکی کەم، پلەکانی گەرماش بە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان 49 پلەی سیلیزی