لە ماوەی کەمتر لە پێنج کاتژمێردا19 نەشتەرگەریی ئێسکو شکان لە هەولێر ئەنجامدران
راهۆز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمەکانیان توانیویانە 19نەشتەرگەریی جۆراوجۆری ئێسک و شکان بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی نەخۆشخانەکە، نەشتەرگەرییەکانیان لە کاتژمێر 8:30ی بەیانییەوە تا 1:00ی نیوەڕۆ لە چوار هۆڵی جیاوازدا.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەکە سوپاس و دەستخۆشیی خۆی ئاڕاستەی تەواوی تیمەکانی نەشتەرگەری و پزیشکانی سڕکردن (بەنج) کردووە لە بەرامبەر ماندووبوونیان.