کوردستان

دەقی پەیامەکەی....

ھاونیشتمانییانی خۆشەویست
جەماوەری خۆشەویستی رانیە و دەڤەری راپەڕین
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی راپەڕینە مێژووییەکەی گەلی کورد و جوامێری و ئازایەتیی ئێوە دەکەینەوە، یادی ھەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە گڕیان لە شەوەزەنگ بەردا و مژدەی داھاتوویەکی رووناکتریان بە کوردستان بەخشی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانێت ئێوە چ مێژوویەکی پڕ لە شانازی و درەوشاوەتان تۆمارکردووە و چەند رۆڵەی قارەمانتان بەم خاکە بەخشیوە، لە یادمانە چەند ئازارتان چەشت و لە چ دەربەدەرییەکدا ژیان، بۆ ئەمەش یەکێتی ھەمیشە قەرزاری ئێوە و خۆڕاگریی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدەکانمانە.

دەزانین نیگەرانییەکان زۆرن و ئەو ئامانجانەی خوێنی گەشی شەھیدەکانمانی لەپێناو رژا، وەکخۆی نەھاتنەدی. خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە ئێوە و ئێمەش ھیوامان بۆ خواستبوو. بەڵام وەکچۆن لەماوەی رابردوودا بەڵێنمان پێدان ئەم رێڕەوە نادروستەی سیاسەت و حوکمڕانی راستدەکەینەوە و پێگەی دەستووریی کورد لە ناوەندی بڕیاری سیاسی لە بەغداد دەپارێزین، ئێستاش دووپاتیدەکەینەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو ھێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات.

لەماوەی رابردوودا بە پشتیوانیی خوا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان ھەنگاوی کاریگەرمان لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان ناوە و ئەنجامەکەشی لای ھەموولایەک روونە، بێگومان ھەر کارێکیش کە کردوومانە و دەیکەین لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان دەبێت و ھەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە.
دروود بۆ رۆحی شەھیدان و سەربەرزیی بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان

شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆسرەت رەسول عەلی ساڵیادی راپەڕین پیرۆز دەکات

(٣٣)ھەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، رێکخستنە نھێنییەکانی ناوشار، شانە چەکدارەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادە ھەوێنی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییەکان بێت.

٣٣ ساڵ لەمەوبەر، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەھاوکاری رێکخستنەکانی ناو شارو شانە چەکدارەکان و بە بەشداری راستەوخۆی جەماوەری راپەڕیو توانی بەرەنگاری دڕندەترین رژێم بێتەوە و لە کوردستان وەدەری بنێت و خاکی پیرۆزی کوردستان لە خانەقین تا زاخۆ رزگار بکات.

ئەمڕۆ کە یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوەو کوردستان بە دۆخێکی یەکجار ھەستیارو مەترسیدار تێپەڕ دەبێت، پێویستمانە بە ھەمان رۆحیەتی رۆژانی راپەڕین دەست لەناو دەست بەتەبایی و یەکڕیزی لەپێناو یەکگرتوویی و کوردو ئامانجە وەدینەھاتووەکانمان خەبات بکەین و داکۆکی لە گەلی خۆمان بکەین، ئاواتەخوازم ھێزو لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلا بنێن و خەبات بکەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان، ئەوەی ھەمانە  بەری رەنج و قوربانیدانی ھەزاران شەھیدو تێکۆشەرە، پاراستنی واجبێکی پیرۆزە.

دووبارە ساڵیادی راپەڕین لە ھەموو گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم و سەری رێزو نەوازش بۆ شەھیدان دادەنوێنین.

کۆسرەت رەسول عەلی
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ تێپەڕبوونی ٣٣ ساڵ بەسەر راپەڕیندا ئاماژەی بەوەکردووە، گەلی کوردستان بۆ ئازادی و سەرفرازی، بە یەکڕیزی و تەبایی سەرکەوت، ئێستاش ھەر بە یەکڕیزی دەتوانێت بەرامبەر ھەڕەشەکانی سەر فیدراڵی و ماف و دەستکەوتەکانی بوەستێتەوە و داھاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی مسۆگەربکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەنیا بەکاری ھاوبەش و یەکھەڵوێستی و پێکەوەیی دەتوانن ئامانجە ڕاپەڕین لە ژیان و ئازادی، دیموکراسی، کۆمەڵگەیەکی ئارام و پێشکەوتوو بەدیبھێنن.

سەرۆکی ھەرێم دەشڵێت، مێژوو سەلماندوویەتی کە ناکۆکی و دووبەرەکی، ئەزموونی زۆر تاڵن و زیانی زۆریان لە پێگە و دەرفەت و دەستکەوتەکان داوە. بۆیە سەرکەوتنی ڕاپەڕین دەبێ ھەمیشە بۆ ھەمووان وانە و نەخشەڕێگەی کاربێت و پێویستدەکات پێکەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و سەختییەکان و لەپێناو داھاتوویەکی باشتردا کار بکەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە بۆ یادی ڕاپەڕین...

لەم ڕۆژە پڕ شکۆ و ئازایەتییە بێ وێنەیەدا، کە یادی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی خاکی کوردستانە لە چنگی دوژمنێکی دیکتاتۆر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانییانی ئازیز، پێشمەرگە قارەمانەکان، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، خانەوادەی قوربانییانی ئەنفال و کیمیاباران و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی و سەربەخۆیی بۆ کوردستان، دەکەم.

٣٣ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ڕق و کینەی جەماوەری کوردستان پاڵپشت بە ھێزی پێشمەرگەکانی بەرەی کوردستانی گڵپەی سەند بەرامبەر بە زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە دیواری ترس و ستەمیان تێکشکاند و ئاڵای سەرکەوتنیان لە خاکی پیرۆزی کوردستان ھەڵکرد، ئەم ڕاپەڕینە بوو بە تاجی شکۆ و سەروەری بۆ گەلی کوردستان و بەدیھێنانی زۆر لەو خەون و ئاواتانەی کە گەلی کوردستان چاوەڕێی بوو، ڕاپەرین وەک گرنگترین وەرچەرخانی مێژوویی، سیستمێکی سیاسی حوکمڕانی پەرلەمانی لێکەوتەوە، بێ شک دروستبوونی قەوارەی ھەرێمی کوردستانیش بەرھەمی ئەو ڕاپەڕینەیە، کە بە خوێنی ھەزاران شەھید ھاتۆتە دروستبوون.

ئەو ڕاستیە حاشا ھەڵنەگرانە وامان لێدەخوازێت، کە حیزبە دەسەڵاتدارەکان خوێندنەوەیەکی قوڵ و تەندروست بە کۆی پرۆسەی حوکمڕانی ھەرێمدا بکەن، لە بەرامبەر ئەو قۆناغە ھەستیار و پڕ لە قەیرانە سیاسیی و ئابوورییەی کە ھەرێمەکەمان تێیکەوتووە، بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی ھەنگاو بنێین بۆ قۆناغی بەرەنگاربوونەوە و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتووگۆ، لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان و خزمەتێکی شایستەتر بۆ گەلی کوردستان.

سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕاپەڕین و گشت شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات شێخ جەناب لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ تۆرکیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێم ئەوەی خستەڕوو، لەچەند مانگی ڕابردوودا لەسەر ھەمواری یاسای بودجە و چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتبوونە ڕێککەوتن و چاوەڕێبوون لە ڕێی ھەمواری یاساکەوە کێشەکە چارەسەربکرێت و مووچە لەھەموو کێش ەو ململانێیەک جیابکرێتەوە، بەڵام قەیرانی ھەڵنەبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و کێشە سیاسییەکان تائێستا ڕێگربوون لەچارەسەرکردنی ئەو بابەتە.

باسی لەوەشکردووە، وەک وەزارەتی دارایی ھەماھەنگی تەواویان لە گەڵ تیمە ھاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ھەیە و ماوەی ١٠ ڕۆژە تیمە ھاوبەشەکان سەرقاڵی وردبینین لە خەرجی و داھاتەکانی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یادی ٣٣ ساڵەی راپەڕین پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، راپەڕین بەرھەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی چین و توێژ و پێکھاتەکانی گەلی کوردستان و ھێز و لایەنە کوردستانییەکان بوو، زۆر گرنگە و پێویستە ھەموو لایەن و پێکھاتە و ھەر تاکێکی کوردستانی، داکۆکی لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن.

لە بەشێکی تر پەیامەکەیدا دەڵێت، پێویستە قەوارەی فیدراڵیی ھەرێم و بەھاکانی ڕاپەڕین و بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ھەمیشە بپارێزن و گەشەیان پێ بدەن، چونکە سەروەریی ھەمووان بەندە بە بوونی کوردستانەوە.

داواش دەکات، با یادی ڕاپەڕین، ھاندەری زیاتریان بێت بۆ ئەوەی پشتیوانی قەوارەی دەستووری ھەرێم و حکومەتی ھەرێم بن، تا بتوانێت بە باشترین شێوە، خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات و بەیەکەوە، ھەرێمی کوردستان، بەرەو قۆناغێکی گەشەسەندووتر ببەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوو ھەفتەی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە بەشداری سەرجەم پێکھاتەکانی پارێزگاکە بەڕێوەدەچێت بۆ دیارکردنی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و یەکلایکردنەوەی پۆستەکان.

 ئەوەشی خستەڕوو، لێکنزیکبوونەوەی باش لەنێوان لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ھەیە، بۆ دیاریکردنی پارێزگار.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی پارت و ھاوپەیمانێتییە سیاسییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە و تا کۆتایی دەوامی رەسمی لە رۆژی ١٤ی ئادار بەردەوام دەبێت.

ھاوکات جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نابێت ھاوپەیمانێتییەکە بەناوی ھیچ یەکێک لە حزبە پێکھێنەرەکانییەوە ناوبنرێت، ھیچ حزبێکیش بۆی نییە لە بازنەیەکی ھەڵبژاردندا بەشداری لە زیاتر لە ھاوپەیمانێتییەکی سیاسی بکات.

وتیشی، دروشم و ناوی ھاوپەیمانێتییەکانیش نابێت پێچەوانەی سیستەم و ئادابی گشتی بێت و گوزارشت لە رق و توندوتیژی بکات، یان وێنەی کەسایەتی ئاینی و سەربازییەکان بەکاربھێنرێت.

ھاوکات ھێمان تەحسین بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێکخراو و لایەنەسیاسییەکان لە کۆمیسیۆن راگەیاند، لە رۆژی ١٢ی ئادارەوە دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و بانگەشەی ھەڵبژاردنیش ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە....

با ھەڵبژاردنی داھاتوو بکەینە دەەرفەتی زێڕین بۆ بوژاندنەوەی ئامانجەکانی ڕاپەڕینی دێرین

کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان

 کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

یادی ٣٣ ساڵەی راپەڕینی گەلەکەمان لە ھەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت، بە تایبەتی لە کچان و کوڕانی کوردەواری کە لە سایەی ئەزموونی خۆبەخۆ و دیموکراتی وڵاتەکەماندا پێگەییون و ئەمڕۆش دیمەنی ھەرە گەشی پرۆسەی سیاسی وڵاتەکەمان  پێکدێنن.

لە ٥ی ئازاری دەروازەی راپەڕین، لە رانیەوە بۆ زەماوەندی رزگاری لە سلێمانی و روخانی قەڵای ستەمی بەعس لە ھەولێری ھۆلاکۆ بەزێن و دھۆکی رەنگین و خانەقینی بووکی گەرمسێر و تەواوی شار و شارۆچکەکانی تر تا نەورۆزی ڕزگاری کەرکوکی قودسی کوردستان، ھەڵمەتی راپەرین  داستانێکی نیشتمانیی گەلەکەمان بوو بە ڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەری خۆراگری بەعس بەزێن.

ئەمڕۆش دوای زیاتر لە سێ دەیە لە راپەڕین و پرۆسەی سیاسیی کوردستان وا لە حوزەیرانی ئەمساڵدا روومان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستانە و دەرفەتێکی زێڕین ھاتۆتەکایەوە تا بە گیانی پڕ جۆشوخرۆشی سەرەتاکانی راپەڕینی دێرینەوە و بە دەنگدانی دیموکراتی لە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردا ئەزموونی خۆماڵیمان مشتوماڵ بکەینەوە و پێکەوە بە بەشداری فراوان و کارای نەوە تازەکانی کوردەواری رێڕەوی حکومڕانیمان چاکتر و گەشەپێبدەین و ئەوەی ماوە لە ئامانجە ستراتیژییەکانی راپەڕین بەدیبھێنین، بە جۆرێک ھەڵبژاردنی داھاتوو بکەینە دەرفەتی زێرین بۆ  بوژاندنەوەی ئامانجەکانی راپەڕینی دێرین.

لە بیرەوەری ھەمیشە گەشاوەی بڵێسەی راپەڕیندا 

سڵاو لە شەھیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەھیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و خەباتی دیموکراتی لە عیراقدا

سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکان و رێکخستنەکانی داینەمۆی راپەڕین.

گەلی کوردستانیش، بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  

 ٥-٣-٢٠٢٤

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ھەرێم لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ ئاراکاوا میکیھیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە ھەرێم رایگەیاند، ھەموو ئامادەسازییەکانیان بۆ لابردنی لەمپەڕەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە کردووە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردووشیان بۆ بەغداد ناردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە ھەندێک ئاستەنگی ھونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە ھەبوو کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە ئۆرگانەکانی وەزارەتی دارایی بەردەوامن لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی وەزارەت و دەستەکان بۆ ئەوەی بەزووترین کات رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تائێستا لە کۆی ٣٣ وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتی ھەرێم، شەش وەزارەت لیستی مووچەیان بە زمانی عەرەبی تەواونەکردووە، بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدادی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیو جیون  کونسوڵی گشتی چین لە ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، خزمەتگوزاری کونسوڵگەرییان راگەیاندووە کە بۆ جێبەجێکردنی زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئاسانکارییە و ئێستا پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری ڤیزا و فۆڕمی وەرگرتنی وادەی چاوپێکەوتنیان بە شێوەی ئۆنلاین کارا کردووە، کە بەھۆیەوە رێوشوێنی داواکاری ڤیزا زۆر باشترکراوە.

راشیگەیاندووە، بۆ وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی و سەردانی خێزان و کارمەندانی فڕۆکەوانی لە پەنجەمۆر بەخشراون لەگەڵ دابینکردنی کەناڵێکی سەوز بۆ گروپەکانی بازرگانی و حاڵەتەکانی فریاگوزاری مرۆیی بۆ سەردانیکردنی چین و دابینکردنی کەمکردنەوە و لێخۆشبوونی قۆناغ بە قۆناغ لە کرێی ڤیزا بە مەبەستی سەردانیکردنی چین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی یەکێتی لە دیداری رافیدەین لە بەغداد ئاماژەی بەوەکرد، چەند لایەنێک دەیانەوێت ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە و گرنگە بەپێی رێککەوتنی نوێ ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق بمێننەوە.

ھەروەھا بە پێویستی زانی حکومەتی عێراق کۆنتڕۆڵی رەوشی ئەمنی بکات بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان رابگیرێن.

سەرۆکی یەکێتی وتیشی ئەمریکییەکان پێویستە بزانن عێراق دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم وڵاتان دروست بکەن بەشێوەیەک کە لەبەرژەوەندی عێراق بێت  و پێویستە واشنتن لە بارودۆخی عێراق تێبگات.

جەختیشیکردەوە ناکرێت وەکو دژمن لەگەڵ بەغدا مامەڵە بکرێت بەڵکو دەبێت بەشێوەیەکی واقیعی مامەڵە بکرێت و ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوولادا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەبەغداد لەسەدا ٧٥ ی کارەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیی کراوە و تا ئێستا کورد نێوماڵی یەکە لەو بارەیەوە و دەبێت سەرەتا ئەنجومەنی پارێزگاکە کارابکرێت. 

لای خۆیەوە، محەمەد کەمال لێپرسراوی لقی پارتی لە کەرکوک رایگەیاند، ھەوڵدەدەن بەیەکەوە کاربکەن بۆ دۆزینەوەی کەسێک بۆ پارێزگار کە کورد بێت و جێگەی رەزامەندی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان بێت.

دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە و رێککەوتن لەماوەی دوو ھەفتەدا بەرنامەیەکی کاری ھاوبەش ئامادە بکەن بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی رێنماییەکان کە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، ھەموو ئەو حزب و لایەنانەی مۆڵەتی کارکردنیان ھەیە لە کۆمسیۆن دەتوانن لەنێوان  ٥ بۆ ١٤ی ئەم مانگە  ھاوپەیمانێتی تۆماربکەن بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ١٠ ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ھەر بەپێی رێنماییەکان، لایەنەکان دەتوانن بەشێوەی راستەوخۆ یاخود لەرێگەی نوسینگەی دەستەی ھەڵبژاردنەکانەوە لە ھەرێم داواکاری بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی پێشکەش بکەن و نابێت ھاپەیمانێتییەکە بەناوی ھیچ یەکێک لە حزبە پێکھێنەرەکانییەوە ناوبنرێت.

لە رێنماییەکاندا ھەروەھا جەختکراوەتەوە ھیچ حزبێک بۆی نییە لەبازنەیەکی ھەڵبژاردندا بەشداری لە زیاتر لە ھاوپەیمانێتییەکی سیاسی بکات و دروشم و ناوی ھاوپەیمانێتییەکانیش نابێت پێچەوانەی سیستەم و ئادابی گشتی بێت و گوزارشت لە رق و توندوتیژی بکات، یان وێنەی کەسایەتی ئاینی و سەربازییەکان بەکاربھێنرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست "کوردسات نیوز" کەوتووە، دەردەکەوێت تا ئێستا وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی و شارەوانی و داد و پێشمەرگە و ناوخۆ و دارایی، ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا و پلاندانان و کشتوکاڵ  و بازرگانی و گواستنەوە لیستی موچەیان ئامادە نەکردووە، لەگەڵ دەستەی ژینگە و دەزگای مین، دەستەی گەشتوگوزار ئەنجومەنی دادوەری و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا ئەو لیستانەی ماون ئامادە بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھێمان تەحسین" بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێکخراو و لایەنەسیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێکردووە، ھەڵبژاردنیش بەپێی تۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبێت.

وتیشی، لە ١٢ی ئازارەوە دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان، بانگەشەی ھەڵبژاردنیش ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکان، "ھێمان تەحسین"  ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردن ھاوشێوەی عێراق دەبێت، ھەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش دەکرێت و بازنەکانیش بەپێی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکان دیاری دەکرێن.

راشیگەیاند، ٦٠٠ ھەزار کارتی دەنگدانیان رەوانەی بنکەکانی دەنگدان لە شارەکانی ھەرێم کردوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...189190191192193...809