کوردستان

ئەو وتانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا ھات لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی فیرقەکە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، شێخ جەعفەر، دەستخۆشی و ستایشی بەڕێوەچوونی کاروبارو ئەرکەکانی فیرقەی دووی کرد بەوەی کە ئەم فیرقەیە ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی پێشمەرگەی کوردستانە.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، ئاماژەی بە گرنگی بوونی سوپای پێشمەرگەی کوردستان کرد بۆ پاراستنی خاک و گەل و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و زامنکردنی ئایندەی ئەم گەلە بە خۆسازدان و ئامادە باشی بەردەوام و پەیڕەوکردنی دیسپلینی سەربازی و شێوازی پێشکەوتووی زانستە سەربازییەکان لە ھەموو قۆناغەکانی بەجێھێنانی ئەرکەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق فەرمانی دەرکرد بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەردانکردنی قەزای شنگال و لێکۆڵینەوە لە رەوشی پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکان لەو قەزایە. 

ئەو فەرمانەی وەزیری پەروەردەی عێراق دوای سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت بۆ قەزای شنگال، کە بڕی ٥٠ ملیار دیناری بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی  شنگال و دەشتی نەینەوا لە بودجەی فیدراڵی تەرخانکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە رۆما لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، یەکێک لە دیارترین ئاستەنگییەکانی بەردەمیان لەمکاتدا بریتییە لە داننەنان بە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لەڕووی سیاسییەوە، ئاستەنگییەکی دیکەش بریتییە لە ڤیتۆی تورکیا لەسەر بەشداری نوێنەرانیان لە ھەموو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی سوریا.

دەشڵێن، بێبەشکردنیان لە کۆبوونەوەکان پێشێلکارییە، چونکە ئەوان نوێنەرایەتی بەشێکی فراوانی گەلانی سوریا دەکەن، جەختیشدەکەنەوە ھەر کۆبوونەوەیەک ھەموو لایەنەکانی سوریا بەشداری تێدانەکەن، ئەنجامی نابێت و سەرکەوتووش نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کە ئیمزای پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی لەسەرە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیاندا، بڕیاردراوە ئەو کەسانەی کە لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵدا ناویان لە یەدەگەدایە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی ٢٠٢٥ ناویان دەمێنێتەوە و ھەمان مافیان دەبێت، بەڵام جگە لەوانەی کە پێشووتر سەفەری حەجیان ئەنجامداوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە كوردسات نیوزی وت، وەزارەتی ناوخۆ وەك دوایین وەزارەت لیستی مووچەی فەرمانبەرانی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و بەوەش ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی كۆتاییهات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا چاوەڕێن ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی ئیمزا لەسەر لیستەكە بكات و دواتریش رەوانەی بەغداد دەكرێت بەمەبەستی ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران.

پێشتر وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، هۆكاری درەنگ ناردنی لیستی مووچە بۆ ئاستەنگی هونەری و داواكارییە نوێیەكانی بەغداد دەگەڕێتەوە و بە زووترین كات رەوانەی بەغدادی دەكەن.

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مانگی شوبات داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچەی بۆ بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێك بوو وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچە بوو.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دونیا میاتۆڤیچ کۆمیساری مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ئەوروپا لە یاداشتێکدا سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین و میدیا دەڵێت، ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی لە تورکیا لە ژینگەیەکی زۆر دوژمنکارانەدا بە فشاری سیستماتیک و رێکاری یاسایی تایبەتمەند کاردەکەن.

تورکیا یەکێکە لە ٤٦ وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپا کە دامەزراوەیەکی سەرەکییە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤە لە کیشوەری ئەوروپا.

بەوتەی میاتۆڤیچ، دابەزینی ئاستی ئازادی رادەربڕین گەیشتووەتە ئاستێکی بەربڵاو، لەگەڵ چەندین پێشێلکاری ئاشکرای ئازادییە سەرەتاییەکان،  ئەمەش وایکردووە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و پارێزەران سانسۆری خۆیان دەکەن.

دەشڵێت، ئەو بەربەستانەی لە بەردەم ئازادی رادەربڕینن لە تورکیا بریتین لە سەرکوتکردنی دڕندانەی پۆلیس، دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و ڕێوشوێنی تاوانکاری دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە، بە تایبەت قەدەغەکردنی خۆپیشاندانی ژنان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە گەشتی ھەواڵەکانی ستۆدیۆی ٨ی کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەدا، لە کۆی سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەر لە ھەرێمی کوردستان، تائێستا دوو ملیۆن و ٧٨٤ ھەزار و ٣٠٣ دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە، تاوەکو رۆژی ١٠ی ئەم مانگەش مۆڵەتدراوەتەوە ھاوڵاتییان کارتی بایۆمەتریان نوێبکەنەوە یاخود دەربھێنن بۆ ئەوەی بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٨ رۆژ مۆڵەتی بانگەشە دەدەرێتە حزب و لایەنە سیاسییەکان و تائێستا ھیچ ھاوپەیمانییەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارنەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالد یەعقوبی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسایش، لە میانی بەشداریکردنی دیداری رافیدەین وتی، بوونی بنکە و ھێزی سەربازی تورکیا لە عێراق بەشێکە لە داگیرکاری.

ئەوەشی خستەڕوو، وەکو حکومەتی فیدراڵ، تەنھا رێوشوێنی دیپلۆماسی دەگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارییە ئەمنییەکانی دەستێوەردانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان.

ھاوکات، ھەر لە کۆڕبەندەکەدا، عەلی دێنیس کوتلوک، جەنەڕاڵی ھێزی دەریایی تورکیا وەڵامی ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە و وتی، تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات و ھیچ خواستێکی نییە بۆ داگیرکردنی خاکی عێراق یان خاکی ھەرێمی کوردستانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور و ھاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو، لەو چوارچێوەیەدا داوایان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ کردووە کە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانکاری ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات.

ئاشکرایکرد: پێشنیاریان کردووە گومرگ  لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ھەڵبگیرێت و رێگری بکرێت لە ھەناردەکردنی ئاژەڵی خۆماڵی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم ئەوەشی خستە ڕوو، وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ چەند پێشنیارێکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، ئاسانکاریی تەواویان بۆ ھاوردەکاران کردووە، ئەوەش لە رێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و ماوەی ھاوردەکردن بەپێی مەرجە تەندروستییەکان و لە چەند ڕۆژی داھاتووشدا ئەنجامەکەی دەبینن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەر بە کۆمپانیای مێتا لەکارکەوتن، کۆمپانیاکە رایگەیاند، دووچاری کێشەی تەکنیکی بوونەتەوە و لە ھەوڵدان بەزوویی چارەسەری بکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ھۆکارەکەی بکات.

بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بۆ ماوەی نزیکەی سەعاتێک نەیانتوانی بچنە ناو ئەکاونتەکانیانەوە، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی ئەو کۆمپانیایەدا بەو بەربڵاوییە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەشێوەیەکی سەرتاسەری لەکاربکەوێت.
دوابەدوای لەکارکەوتنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە، پشکی کۆمپانیای مێتا لە بۆرسەی جیھانیدا بە ڕێژەی ٢٪ دابەزی، دوای نزیکەی سەعاتێکیش کێشەکە چارەسەر کراو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەوتنەوە کار.

دوێنێ کۆمپانیای ئاتەش جی سی گلۆباڵ کۆمیونیکەیشن کە بارەگاکەی لە ھۆنگ کۆنگە بڵاویکردەوە، سێ کێبڵ لە دەریایی سوور کە ئینتەرنێت و پەیوەندی تەلەفۆنی جیھانی دەگوازنەوە، پچڕاون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ھۆکارەکەی بکەن یان لایەنی بەرپرس لەو کارە دەستنیشان بکەن، لەکاتێکدا پێشتر حوسیەکان ھەڕەشەی پچڕاندیان کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ محەمەد قایە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان ھەولێر و ئامەدی تاوتوێکرد و باسلەوەکرا، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو گەشتە ئاسمانییە دەستپێدەکاتەوە.

پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان سوودی زۆری بۆ ھاوڵاتییان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ھەرێم و تورکیا دەبێت.

لای خۆیەوە، ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایگەیاند، لە پلانیاندایە لەم مانگەدا گەشتە ئاسمانییەکانی ئامەد-ھەولێر دەستپێبکەنەوە.

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر ئامەد لە ئازاری ٢٠٢٠ ەوە و بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق راگیراون و تا ئێستا دەستی پێنەکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا ٦٠ خوێندنگە کارەبایان بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، کە ٣٣ خوێندنگەیان لە سەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوشکرد، وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە، لە سەر بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٢ خوێندنگەی دیکەش دابینکردنی کارەبایان بکرێتە وزەی خۆر، دەشڵێت، لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسیف لە ئەمساڵدا ٣٥ خوێندنگەی دیکەش کارەبایان دەکرێتە وزەی خۆر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان یاروەیس لە بەرنامەی تایەکی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم لەسەر دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران و وردەکارییە تەکنیکیەکان رێکبکەون.

وتیشی، ئێستا داتا و زانیاری فەرمانبەران لە وەزارەتی دارایی ھەیە و پێشتر بایۆمەتری فەرمانبەران کراوە، ئەوەش کارئاسانی زیاتر دەکات بۆ دروستکردنی ھەژماری بانکی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تونجەر باکرھان، ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەمپارتی) لە دێرسیم قسەی بۆ لایەنگرانی پارتەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، بەدرێژایی ١٠٠ ساڵی رابردوو دەسەڵات لە تورکیادا کاری بۆ نکوڵکردن لە بوون و مافەکانی کورد و عەلەویی و پێکھاتەکانی دیکە کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارتەکەی جەخت لە پاراستنی ناوی مێژوویی شار و شارۆچکەکان دەکاتەوە و ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی رابردوو، ئەگەر کاندیدەکانیان بۆ سەرۆکی شارەوانی سەرکەوتوو بن، لە پاڵ ناوی تونجەلی ناوی پارێزگای دێرسیمیش دەنوسن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا کارنامەی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد.

ئەوەشی خستەڕو، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریشدا بۆ ھەر پارێزگایەکی ھەرێم لیژنەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پێکبھێنێت و ئەوان چاودێری چۆنیەتی جێبەجێکردنی کارنامەی ھەڵبژاردنەکە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە لێدوانیکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرگای پێشکەشکردنی داواکارییان بۆ تۆمارکردن ھاوپەیمانێتی حزب و لایەنە سیاسییەکانیان کردووەتەوە، ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 وتیشی، ھەر ئەمڕۆش دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە، کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن و وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئامانج عەزیز: ئەمڕۆ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ناوی کاندیدی سەربەخۆ کرایەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...188189190191192...809