مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا داوا دەکەن موچەی مانگ چوار و پێنجیان بۆ خەرجبکرێت
محەمەد رزگار
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا داوا دەکەن موچەی دوو مانگیان بۆ خەرجبکرێت و لەگەڵ گرێبەستی پەروەردە موچەکانییان رێکبکرێتەوە.
هیوا سەمەد نوینەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا رایگەیاند، خەرجکردنی موچەی مانگی چوار رەتدەکەینەوە و داوا دەکەین موچەی مانگی چوار و پێنجمان پێکەوە بۆ خەرجبکرێت.
وتیشی، گرێبەستەکانی وەزارەتی پەروەردە موچەی مانگی پێنجیان بۆ سەرف دەکرێت، لەکاتێکدا ئێمە موچەی مانگی چوار وەردەگرین، بۆیە پێویستە موچەی ئێمەش لەگەڵ گرێبەستەکانی دیکە رێکبکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.