ئاسایشی هەولێر کەیفی زراری دەستگیرکرد
محەمەد رزگار
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئاسایشی هەولێر دەڵێت: بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو 'کەیفی زراری' دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، بە بڕیاری دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار(کەیفی صابر حمد ) ناسراو بە( کەیفی زراری)ی مان دەستگیرکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەیفی زراری بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو و دوور لە داب و نەریتی کۆمەڵگە دەستگیرکراوە.
ئاسایشی هەولێر، داواش دەکات هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە ،سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات.
