حاجی کاروان: سەرجەم هاوکارییەکان بە ئاڵای کوردستانەوە دابەشدەکەین
محەمەد رزگار
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
حاجی کاروان دەڵێت: هاووڵاتیانی هەرێم هاوسۆزییەکی زۆریان بۆ کارەساتی غەززە هەیە و چەندین شتومەکی تایبەتی خۆیان دەبەخشن بە خەڵکەکەی.
حاجی کاروان سەرپەرشتیاری رێکخراوی بەختەوەری لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند: لە ئێستادا تەنها پارە دەنێرین بۆ کەرتی غەززە و بەڕێگەی ئەلیکترۆنی پارەکە رەوانە دەکەین
وتیشی، لە ئێستادا لە غەززە گەورەترین گرفت نەبوونی ئاوی خواردنەوەیە و نرخی یەک تەنکەر ئاوی خواردنەوە 300 دۆلارە، هاوکات یەکیلۆ ئارد بە 50 تا 200 دۆلار كردراوە.
حاجی کاروان راشیگەیاند، سوپاسی خێرخوازانی هەرێمی کوردستان دەکەم، هاوکارییەکی زۆریان پێشکەشی خەڵکی غەززە کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم هاوکارییەکان بە ئاڵای کوردستانەوە دابەشدەکەن و هاووڵاتیانی هەرێم چەندین شتومەکی تایبەتی خۆیان دەبەخشن بە دانیشتوانی کەرتی غەززە.
سەرپەرشتیاری رێکخراوی بەختەوەری ئاشکراشیکرد، وڵاتانی عەرەب هاوکاری غەززە ناکەن