حکومەتی هەرێم: بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی بڕیارێکی نایاسایی و نادەستورییە
محەمەد رزگار
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شەرمەزار دەکات و دەڵێت: ئەو بڕیارە رەگەزپەرستییە.
ئەکادیمیای کوردی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی بڕیارێکی نایاسایی و نادەستورییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بە زووترین کات ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە و هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.
جێگەی ئاماژەیە، بڕیاری ژمارە 6496ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق کە لە 16ی 7ی 2025دا دەرچووە و تێیدا زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا قەدەغە کردووە.




