د. خالید شوانی وەیزی دادی عیراق سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچێت ".

لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری د. خالید شوانیدا هاتووە، "وەزیری دادی عیراق لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خویندی باڵای فیدراڵ تاوتووێی كێشەی دوا نوسراوی وەزارەتی خووێندی باڵایان کرد کە تایبەت بوو بە ئیعتمادكردنی تەنها زمانی عەربی لە تاقیكرنەوەكانی زانكۆی كەركووك وزانكۆكانی تر و قەدەغەكردنی تەرجەمەی پرسیارەكان ووڵامدانەوە بە زمانی كوردی".

"وەزیری خۆێندنی باڵا بڕیای چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوەدەچێت"، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.