وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق دانانی پرسیار و وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی لە زانکۆکانی ناوچەکانی درەوەی ئیدارەی هەرێم قەدەغەکرد.

بەپێی بریارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق دانانی پرسیار و وەڵامدانەوەی تاقیکرنەوەکان بەزمانی کوردی لەزانکۆکان قەدەغەکرا.

د. عومەر نەجمەددین ئینجە ڕاگری کۆلێژی ئاداب لەزانکۆی کەرکوک بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بریارەکە گشتێندراوە بۆ زانکۆی کەرکوک و زانکۆکانی موسڵ و دیالەش.وتیشی بەپێی بڕیارەکە زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانیش پابەندکراون بەناوەڕۆکی بریارەکەوە.

راگری کۆلێژی ئادابی زانکۆی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بریارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ کۆلێژێک نابێت پرسیار بەزمانی کوردی دابنێت و بۆ خوێندکاریش نییە بەزمانی کوردی وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە، لەبریارەکەدا ئەوەش هاتووە هەر زانکۆ و کۆلێژێک پێچەوانەی ئەم بریارە کار بکات روبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.

د. عومەر نەجمەددین ئینجە راگری کۆلێژی ئادابی زانکۆی کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، بریارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق پێچەوانەی دەستوری عیراقە، کەئاماژەی بەوەداوە عەرەبی و کوردی دوو زمانی رەسمین لە عیراق،  هاوکات پێچەوانەی  یاسای زەمان ژمارە 7 ی ساڵی 2014یە کە دوو زمانی سەرەکی لە عێراق عەرەبی و کوردییە، نەک عەرەبی و ئینگلیزی، وەک لەرێنماییەکان ھاتووە.

راشیگەیاند، بریارەکە پێچەوانەی ئەو یاسایاشە کە وەزارەتەکە پشتی پێ بەستووە بۆ دەرکردنی بریارەکەی.