کوردستانکوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماری 24 سەعاتی رابردووی بارانبارینی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و زۆرترین رێژە لە یاخسەمەر تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکان، لە سەعات 9ی بەیانیی دوێنێ تا 9ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە (28ی کانونی یەکەمی 2025)، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی گرتووەتەوە.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی، زۆرترین بڕی باران لە یاخسەمەر باریوە کە 132 ملم بووە، دوای ئەو لە سەرکەپکان 115 ملم و لە پێنجوێن 113.5 ملم باریوە. لە سەنتەری شاری سلێمانیش 38.6 ملم تۆمارکراوە.

لە پارێزگای هەولێر، لە مێرگەسور 124 ملم باران باریوە کە زۆرترینە لەسەر ئاستی پارێزگاکە، لە شەقڵاوە 100 ملم و لە سەنتەری هەولێر 70.8 ملم باریوە.

لە پارێزگای دهۆک، دینارتە بە 120.5 ملم پێشەنگە، لە بجیل 83.8 ملم و لە سەنتەری دهۆک 28.8 ملم باریوە.

هەرچی پارێزگای هەڵەبجەیە، زۆرترین بڕ لە تەوێڵە بووە کە 15.5 ملمە و لە سەنتەری هەڵەبجە 6 ملم باریوە. لە کەرکوکیش زۆرترین بڕ لە تەکیەی جەباری بووە بە 50 ملم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تەواوی رێکارەکانی خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆتاییهاتووە و تەیف سامی رەزامەندیی لەسەر داوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد ئاشکرای کرد، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق رەزامەندیی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی پارەی موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێم دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوەکە رەوانەی بەشی خەرجی کراوە و لە ئێستادا تەنیا ئیمزای بەڕێوەبەری گشتیی ئەو بەشە ماوە بۆ ئەوەی پارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و ئەمشەو هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە دەگاتە ئاسمانی هەرێم و ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئێستا بارستە هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە، لەجووڵەکردندایە بەئاراستەی ناوچەکانی باشووری سلێمانی و درەنگانی ئەمشەو دەگاته ناوچەکە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە.

باسی لەوەشکردووە،  درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکوک، ئیدارەی سۆران و گەرمیان ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە و لە هەندێ شوێن و ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە"

هاوکات، کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و باراناویی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە بەشێک لە ناوچەکان و بەتایبەت ناوچە بەرزەکان کڕێوە دەبێت واتا بەفروباران پێکەوە، لەگەڵیشیدا خێرایی با زیاد دەکات".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتباری کوشتنی ئەو هاووڵاتیەی لە هۆتێلێکدا تەرمەکەی دۆزرایەوە دەستگیرکرا. 

ئەمڕۆ شەممە 27ـی 12ـی 2025، تەرمی هاووڵاتییەکی باکوری کوردستان لەناو هۆتێلێکی شاری سلێمانیدا دۆزرایەوە، سەرچاوە ئەمنییەکەی سلێمانی دەشڵێت: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە کوژراوەکە لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەو کەسەی هاووڵاتییەکەی باکوری کوردستانی لە هۆتێلێکی شاری سلێمانی کوشتووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە دەستگیرکراوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کەسی کوژراو لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاووڵاتییەکی باکوری کوردستان لە هۆتێلیکی شاری سلێمانی کوژراوە و تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

سەرچاوەیەک لە سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکان jcc بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە 'هۆتێل تاجی پاشا' لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی ئاگادارکرانەوە بە بونی تەرمێک کە بەچەقۆ کوژراوە.

بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، هاووڵاتیەکە خەڵکی باکوری کوردستانە و تا ئێستا هۆکاری روداوەکە نەزانراوە، هەروەها تیمەکانی پۆلیس گەیشتونوتە شوێنی روداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند،  لە 48 سەعاتی داهاتوودا بارانبارین بەردەوام دەبێت  لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت ئاماژەی بەوەش کردوە، پلەکانی گەرما دوو بۆ پێنج پلە نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە کڕێوە.

ئەمڕۆ شەممە،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینیەکان ئاسمان هەور دەبێت و بارانبارینیش بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و کڕیوە دروست دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە کەشناسی هەرێم دەڵێت؛ هاوشیوەی ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و دابارین زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزییش بەم شێوەی دەبێت

هەولێر : 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ :10 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەفر هەرەسی هێناوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی تریش چارەنوسیان نادیارە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
 
ئەمڕۆ شەممە، حەمید مەحبوبی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاندوە، بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە گوندی ئاڵیمەڕان سەردەشت چوار کەس بوون بە ژێر بەفرەوە و تا ئێستا گیان لەدەستدانی یەکیان پشتراست کراوەتەوە.
 
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو،  دوای ئاگادارکردەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان لە  فریاکەوتنی مانگی سووری  چوونەتە شوێنی روداوەکە و  تا ئێستا  تەنها تەرمی یەکیان دۆزیوەتەوە و گەڕان بەدوای سێ کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

درەنگانێکی شەوی رابردوو،  گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، بە چەکی قورس و تانک هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب، ئاسیشی ناۆخۆی شارەکەش  ە پێشێلکاری داناوە و دەلێت، دەیانەویط خەڵکی مەدەنی بکەنە ئامانج.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەلەب بڵاویانكردەوە، گروپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق  بە تانک و چەكی قورس هێرشیان کردوەتە سەر هەردوو گەڕەکی کورد نشینی شاری حەلەب، ئەمەش لە دوای ئەوەی بە ئار پی جی، یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینیان لەو دوو گەڕەکە کردە ئامانج.

پێش ئەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە دەستپێبکاتو  تانکو  چەکی قورس لە دەوروبەریان کۆبکرێتەوە لەلایەن هێزەکانی سەر بە دیمەشقەوە، وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاندبو، هەسەدە بە درۆن هێرشیان بۆسەر هێزەکانیان دەستپێکردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار وایە پێش سەری ساڵ مەزڵم کۆبانی سەردانی دیمەشق بکات و  لەگەڵ حکومەتی دیمەشق پرسی یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە تواوتوێ بکەن

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كاروان ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ حه‌وت هاووڵاتی هەرێم، كه‌ به‌مه‌به‌ستی عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و سعودیه‌ به‌ڕێكه‌وتوبون له‌ كه‌ربه‌لا توشی روداوی هاتوچۆ بون و كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندارن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ کوردسات نیوز، کاروان ستونی رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک کەربەلا، حەوت هاووڵاتی هەرێم بوون بە قوربانی، کە بە مەبەستی بە جێهێنانی عومرە بەرەو سعودییە بەڕێکەوت بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە له‌ رێگای كه‌ربه‌لا له‌ نزیك نخێب رویداوە لە نێوان  ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکان هەرێم و  بارهه‌ڵگرێكدا  و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێكیان، كه‌ ژنه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلان.

کاروان ستونی ئەوەشیخستەوەتەڕوو، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ و برینداران بكرێت بۆ هه‌رێم، کە خەڵکی پردێن و لە هەولێر دادەنیشن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی راپەرین، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کە سێ ساڵە بە بەردەوامی دزیان لە فرۆشگەیەک کردوە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، دوای ساکاڵای هاوڵاتییەک، لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە کە بە وتەی خۆی" لە فرۆشگەی خوێندنگەی سەفین و راپەڕین دزی لێ کراوە، کە پارەکی زۆر و خواردنی فرۆشگەکەیان لێ دزیووە" دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە.

پۆلیسی راپەرین، ئاماژەی بەوەکردوە، پەراوی لێکۆینەوەیان بۆ دۆسیەکە کردوەتەوە و دوای بەدواداچون توانیویانە ناسنامەی تاوانباران ئاشکرابکەن و دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانایان بە تاوانەکەدا ناوە و وتویانە لە مانگی نۆی ساڵی 2023 وە تا رێکەوتی 20-12-2025 بە کاتی جیاجیا بە رێژەیەکی زۆر، کە نازانن چەندە  لەو فرۆشگەیەدا پارەیەکی زۆر و خواردنێکی زۆریان دزیوە.

پۆلیسی راپەرین ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی  443 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتباران راگیران و یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی لەخوار 18 ساڵییەوەیە و ئەویدیکەش لەسەرو 18 ساڵەوەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە روداوێکی وەرگەڕاندا لە سەر رێگای مەرزی کێلێ لە قەزای پشدەر، نۆ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، بە گوێرەی زانیارییەکان  رەوشی بریندارەکان سەختە و چواریان رەوانەی سلێمانی کراون.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر رێگای مەرزی کێلێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا هایلۆکس کە 10 کەسی تێدا بووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ بەهۆی روداوەکەوە نۆ کەس بریندار بوون، کە دوو منداڵ، چوار ژن و سێ پیاون، برینەکانیان سەختە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە بریندارەکان کە دوو منداڵ و دوو ژنن، رەوانەی سلێمانی کراون و چوارکەسیش لە نەخۆشخانەکانی سنورەکە چارەسەری پێویستیان بۆکراوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، بە پاڵپشتی هاوپەیمانان، هێزەکانیان توانیویانە چوار ئەندامی داعش دەستگیربکەن، ئاماژەیان بەوەشکردوە، دەستگیرکراوەکان دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و هاوکاری شانە نوستوەکانیان کردوە و زانیاریان لەسەر جموجوڵی هێزەکانی هەسەدە داوەتە گروپەکانی داعش.

ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێکدا هەسەدە رایگەیاندوە، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئۆپراسیۆنێکی ورددا، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی باوەڕپێکراو سەبارەت بە چالاکییەکانی شانەی تیرۆریستی، رۆژی چوارشەمەی رابردوو توانیویانە چوار ئەنجامی داعش دەستگیر بکەن.

 ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە میانەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە، کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشن و تێوەگلاون لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا و هەماهەنگی و پەیوەندیان لەگەڵ شانەکانی دیکەدا هەبووە و پێگە سەربازییەکانی هێزەکانی هەسەدەیان کردوەتە ئامانج و هەوڵی ئەنجامدانی تیرۆری تاکەکەسییان داوە.

هەسەدە دەشڵێت؛ ئەم ئۆپراسیۆنە ئەمنییە گرنگییەکی سەرەکی هەیە، چونکە لە چوارچێوەی هەوڵە چالاکانەی هێزەکانیاندایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی شانەکانی داعش پێش ئەوەی بتوانن پلانە تاوانکارییەکانیان جێبەجێ بکەن و ئەم جۆرە ئۆپراسیۆنانە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و سەلامەتی خەڵکی مەدەنی و هێزەکانیان گرنگن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.

بەپێی راگەیەندراوەکە، شەپۆلەکە شەوی هەینی لەسەر شەممە (27ی کانونی یەکەمی 2025) دەستپێدەکات و تا رۆژی سێشەممە (30ی کانونی یەکەمی 2025) بەردەوام دەبێت.

پێشبینی دەکرێت بڕی دابارین بە لێزمە بێت لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم و لە ناوچەکانی دیکە مامناوەند بێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

رۆژی دووشەممە 29ی کانونی یەکەم، پێشبینی دابارینی بەفر لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەکرێت و بارانبارینی تێکەڵ بە بەفر لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دەبێت.

پێشبینی نزمترین پلەکانی گەرما:

  • راپەڕین: -5 پلەی سیلیزی (5 پلە ژێر سفر)

  • دهۆک و سۆران: -4 پلەی سیلیزی

  • زاخۆ: -3 پلەی سیلیزی

  • سلێمانی و هەڵەبجە: -2 پلەی سیلیزی

  • هەولێر و کەرکوک: 1 پلەی سیلیزی

  • گەرمیان: 2 پلەی سیلیزی

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلەکانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزێت لە سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرهاد شامی، وتەبێژی هیزەکانی هەسەدە رایگەیاندوە، پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ، مەزڵوم کۆبانێ سەردانی دیمەشق دەکات و جەختیکردوەتەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سوریا هاوڕان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،  فەرهاد شامی لە چاوپێکەوتێنی رۆژنامەوانیدا، لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبی رایگەیاندوە، بۆ گەشتن بەڕییکەوتن پێش سەریساڵ سەردانی دیمەشق دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی سوریا کۆدەبێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، نایانەوێت لە سوریا جیاببنەوە، بەڵام بیرۆکەی حوکمڕانی لامەرکەزییان لەگەڵ دیمەشق باس کردوە.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانە کە باس لەوە دەکەن، لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییان هەیە، وتەبێژەکەی هەسەدە رەتیکردوەتەوە و دەڵێت؛ ئەگەر پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە توركیا جورئەتی ئەوەی نەدەكرد هێرشیان بکاتە سەر و ئەو تۆمەتە تەنها  پاساوە بۆ دەستوەردان لە دۆسیەی سوریا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كەشناسی عیراق هۆشداری دەدات لە هەڵسانی لافاو لە هەرێمی كوردستان و پێشبینیش  دەکات لە سەنتەری چەند شارێكی هەرێم، لە ناوەراست هەفتەی داهاتوودا بەفر ببارێت.

دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێكی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری روو لە عیراق و هەرێم دەكات و ئێوارەی رۆژی هەینی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری عیراق بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندوە، شەوی شەممە شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە  هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هۆشداریشیداوە  لە هەڵسانی لافاو بەهۆی زۆری بارانبارینەوە.

دەشڵێت؛ رۆژی یەكشەممە باران لە سەرتاسەری عیراق و هەرێم دەبارێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و رەشەبا هەڵدەكات.

ئەوەشیانخستوەتەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەکان، رۆژی دووشەممە بارستە هەوایەكی دیكەی زۆر سارد روو لە عیراق و هەرێم دەكات و پێشبینی بارانی پچڕ پچڕ دەكرێت و بەفر لە ناوچە شاخەویەكان و سەنتەری چەند شار و ناوچەیەك دەبارێت و رەشەبا هەڵدەكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی دروستکردنی فەرماندەیی ناوچە و فیرقەی سەربازیی نوێ لە ریزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پێگە و قوربانییەکانی هێزەکانی 70ـی کرد و رایگەیاند، هەمیشە قەرزداری نەبەردی و تێکۆشانەکانی ئێوەین.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە گرنگی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و وتی، ئامانجمانه هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی تاوەکو وەک هەمیشە بتوانێت پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...109110111112113...992