وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم: لە رێگای عومرەدا، حەوت هاوڵاتی هەرێم بوون بە قوربانی
بڵند
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
كاروان ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ حه‌وت هاووڵاتی هەرێم، كه به‌مه‌به‌ستی عومره له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێكه‌وتوبون له كه‌ربه‌لا توشی روداوی هاتوچۆ بون و كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندارن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ کوردسات نیوز، کاروان ستونی رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک کەربەلا، حەوت هاووڵاتی هەرێم بوون بە قوربانی، کە بە مەبەستی بە جێهێنانی عومرە بەرەو سعودییە بەڕێکەوت بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە له رێگای كه‌ربه‌لا له نزیك نخێب رویداوە لە نێوان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکان هەرێم و بارهه‌ڵگرێكدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكیان، كه ژنه گیانی له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلان.
کاروان ستونی ئەوەشیخستەوەتەڕوو، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستگیركراوه و له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه و برینداران بكرێت بۆ هه‌رێم، کە خەڵکی پردێن و لە هەولێر دادەنیشن.



