کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزیکەی پێنج پلە نزمدەبنەوە
بڵند
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە 48 سەعاتی داهاتوودا بارانبارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت ئاماژەی بەوەش کردوە، پلەکانی گەرما دوو بۆ پێنج پلە نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە کڕێوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینیەکان ئاسمان هەور دەبێت و بارانبارینیش بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و کڕیوە دروست دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە کەشناسی هەرێم دەڵێت؛ هاوشیوەی ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و دابارین زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزییش بەم شێوەی دەبێت
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ :10 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی



