پۆلیسی رانییە: ئەو دوو تۆمەتبارەی سێ ساڵە دزی لە فرۆشگەیەکی خوێندنگەیەک دەکەن دەستگیرکران
بڵند
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
پۆلیسی راپەرین، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کە سێ ساڵە بە بەردەوامی دزیان لە فرۆشگەیەک کردوە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، دوای ساکاڵای هاوڵاتییەک، لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە کە بە وتەی خۆی" لە فرۆشگەی خوێندنگەی سەفین و راپەڕین دزی لێ کراوە، کە پارەکی زۆر و خواردنی فرۆشگەکەیان لێ دزیووە" دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە.
پۆلیسی راپەرین، ئاماژەی بەوەکردوە، پەراوی لێکۆینەوەیان بۆ دۆسیەکە کردوەتەوە و دوای بەدواداچون توانیویانە ناسنامەی تاوانباران ئاشکرابکەن و دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانایان بە تاوانەکەدا ناوە و وتویانە لە مانگی نۆی ساڵی 2023 وە تا رێکەوتی 20-12-2025 بە کاتی جیاجیا بە رێژەیەکی زۆر، کە نازانن چەندە لەو فرۆشگەیەدا پارەیەکی زۆر و خواردنێکی زۆریان دزیوە.
پۆلیسی راپەرین ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتباران راگیران و یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی لەخوار 18 ساڵییەوەیە و ئەویدیکەش لەسەرو 18 ساڵەوەیە.



