هۆشداری لە شەپۆلێکی بەفر و باران دەدرێت
راهۆز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.
بەپێی راگەیەندراوەکە، شەپۆلەکە شەوی هەینی لەسەر شەممە (27ی کانونی یەکەمی 2025) دەستپێدەکات و تا رۆژی سێشەممە (30ی کانونی یەکەمی 2025) بەردەوام دەبێت.
پێشبینی دەکرێت بڕی دابارین بە لێزمە بێت لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم و لە ناوچەکانی دیکە مامناوەند بێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
رۆژی دووشەممە 29ی کانونی یەکەم، پێشبینی دابارینی بەفر لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەکرێت و بارانبارینی تێکەڵ بە بەفر لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دەبێت.
پێشبینی نزمترین پلەکانی گەرما:
-
راپەڕین: -5 پلەی سیلیزی (5 پلە ژێر سفر)
-
دهۆک و سۆران: -4 پلەی سیلیزی
-
زاخۆ: -3 پلەی سیلیزی
-
سلێمانی و هەڵەبجە: -2 پلەی سیلیزی
-
هەولێر و کەرکوک: 1 پلەی سیلیزی
-
گەرمیان: 2 پلەی سیلیزی
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلەکانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دادەبەزێت لە سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان.



