لە سلێمانی هاووڵاتیەک بە چەقۆ کوژرا
سام
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
هاووڵاتییەکی باکوری کوردستان لە هۆتێلیکی شاری سلێمانی کوژراوە و تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
سەرچاوەیەک لە سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکان jcc بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە 'هۆتێل تاجی پاشا' لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی ئاگادارکرانەوە بە بونی تەرمێک کە بەچەقۆ کوژراوە.
بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، هاووڵاتیەکە خەڵکی باکوری کوردستانە و تا ئێستا هۆکاری روداوەکە نەزانراوە، هەروەها تیمەکانی پۆلیس گەیشتونوتە شوێنی روداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.



