لە روداوێکی هاتوچۆدا 10 کەس بوون بە قوربانی
بڵند
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە روداوێکی وەرگەڕاندا لە سەر رێگای مەرزی کێلێ لە قەزای پشدەر، نۆ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، بە گوێرەی زانیارییەکان رەوشی بریندارەکان سەختە و چواریان رەوانەی سلێمانی کراون.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر رێگای مەرزی کێلێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا هایلۆکس کە 10 کەسی تێدا بووە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە؛ بەهۆی روداوەکەوە نۆ کەس بریندار بوون، کە دوو منداڵ، چوار ژن و سێ پیاون، برینەکانیان سەختە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە بریندارەکان کە دوو منداڵ و دوو ژنن، رەوانەی سلێمانی کراون و چوارکەسیش لە نەخۆشخانەکانی سنورەکە چارەسەری پێویستیان بۆکراوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان.



