بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی دروستکردنی فەرماندەیی ناوچە و فیرقەی سەربازیی نوێ لە ریزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پێگە و قوربانییەکانی هێزەکانی 70ـی کرد و رایگەیاند، هەمیشە قەرزداری نەبەردی و تێکۆشانەکانی ئێوەین.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە گرنگی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و وتی، ئامانجمانه هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی تاوەکو وەک هەمیشە بتوانێت پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات.