عیراقعیراق

بەپێی پێشبینییەكان، لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما لە عیراق و هەرێم نزمدەبنەوە و پێشبینی باران و خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەك دەكرێت و بۆ چەند رۆژێكیش بەردەوام دەبێت. 

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردەوە، لە ئەمڕۆوە پاڵەپەستۆیەكی نزم روو لە ناوچەكان دەكات و كاریگەرییەكەی زیاتر لەسەر شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت و كەمتر كاریگەری لەسەر ناوەڕاست و باشوری عیراق دەبێت. 

راشیگەیاند، لە ئەمڕۆوە باران بارین دەستپێدەكات و رێژەكەی بەپێی ناوچەكان دەگۆڕێت و لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەگەری باران بارین زیاتر دەبێت و رەنگە هەموو ناوچەكان بگرێتەوە، هەروەها پێشبینی بەفر بارینێكی كەم دەكرێت لە ناوچە بەرزەكان. 

كەشناسی عیراق راشیگەیاندووە، پلەكانی گەرما لە ئەمڕۆوە نزم دەبنەوە و تا چەند رۆژێك پلەكان بە نزمی دەمێننەوە، هەروەها رۆژی پێنجشەممە خێرایی با زیاد دەكات و دەبێتە هۆی خۆڵبارین بە تایبەت لە ناوەڕاست و رۆژئاوای وڵات و بەهۆیەوە ئاستی بینین كەمدەبنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.

لە دیدارێکدا رەوشی سیاسیی عیراق و ناوچەکە خرایەبەر باس و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات کرایەوە.

هەردوولا جەختیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراقی لە بەغداد کۆبوونەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەی بوو، گرنگی پتەوکردنی گیانی هاوبەشی و پێکەوەیی لە نێوان پێکهاتەکاندا جەختی لەسەر کرایەوە.
 
هەردوولا هاوڕابوون، کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی کارا زامنی سەقامگیریی عیراق دەکات.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د . خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسیەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا دووپات لە پابەندبوون بە بنەماکانی دەستوور و یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و خێراترکردنی هەنگاوەکانی هەڵبژرادنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزو خزمەتگوزار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە خرایەبەر باس.
 
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرایەوە کە بتوانێت سەقامگیریی عیراق بپارێزێت و خزمەتی تەواوی هاوڵاتییان بکات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ بەغداد، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوەو  دواین پێشهاتە سیاسیەکانیان تاوتوێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی هەوڵەکان و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کرایەوە.

کۆبوونەوە دووپاتی لە پێویستی هاوکاری و بەردەوامی دیالۆکی نیشتمانیی و یەکخستنی دیدگاکان کردەوە بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵانیشتمانییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێ کرا.

سەرۆک بافڵ گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوێترین خەمڵاندنەکانی دامەزراوەی World Population Review بۆ ساڵی 2026، شاری بەغدای پایتەختی عیراق پلەی دووەمی لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی گرتووە لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە.

لەم ڕیزبەندییەدا شاری قاهیرە بە جیاوازییەکی زۆر و بە 23.5. ملیۆن کەس لە پلەی یەکەمدا دێت، لە کاتێکدا بەغداد بە 8.3 ملیۆن کەس پێش شاری ریازی پایتەختی سعودییە کەوتووە، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیشتووەتە 8 ملیۆن کەسە.

ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە چڕی دانیشتووان هێشتا لە پایتەختە سیاسی و ئابورییە گەورەکاندا کۆبووەتەوە.

ئەم گەشە خێرایەی دانیشتووان لە شارە گەورەکانی وەک بەغداد، ئاماژەیە بۆ بەردەوامی کۆچی ناوخۆیی و گرنگیی ئەم شارانە وەک ناوەندی سەرەکیی خزمەتگوزاری و کار لە ناوچەکەدا

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی وزەی عیراق دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 88 كەس بەتۆمەتی بردنی نەوت بە نایاسایی دەستگیركراون و دەستیشبەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتدا گیراوە.

زافر حسێنی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی وزە لە عیراق رایگەیاند، لە درێژەی رێكارەكانیان بۆ رێگریكردن لە بەقاچاغبردنی نەوت و بەرهەمەكانی، لە 1/1/2026 تا 18ی ئەم مانگە، 88 كەس بە تۆمەتی بردنی نەوت بە نایاسایی و بەرهەمەكانی دەستگیركراون.

وتیشی، هەر لەو ماوەیەدا دەستبەسەر 90 تانكەری گواستنەوەی نەوتی نایاساییدا گیراوە و بەگشتیش دەستبەسەر دوو ملیۆن و 580 هەزار لیتر نەوتدا گیراوە كە هەوڵدراوە بە قاچاخ ببرێتە دەرەوەی عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند،  بەمزووانە وەفدێکی رەسمی  سەردانی ئێران دەکات بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی دابینکردنی غاز، ئەمەش دوای ئەوەی راوەستانی هەناردەی غازی ئێرانی بووە هۆی لەدەستدانی 5500 مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی.

 ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا  ئاماژەی بەوە کردوە، کە پلانیان هەیە لە رێگەی تەواوکردنی پڕۆژەی سەکۆی غازی شل لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیر تا سەرەتای حوزەیرانی داهاتوو، نزیکەی 4000 مێگاوات کارەبا بخەنە سەر تۆڕەکە.

هاوکات وەزارەت جەختی لەوە کردەوە، کە فراوانبوونی نیشتەجێبوون و زۆربوونی ناوچە زێدەڕۆکان باری سەر شانی تۆڕەکەیان قورستر کردووە، بەڵام لە هەماهەنگیدان لەگەڵ وەزارەتی نەوت بۆ دابینکردنی سووتەمەنی جێگرەوە و غازی ناوخۆیی بۆ وێستگەکان تاوەکو لە وەرزی هاویندا جێگیریی کارەبا بپارێزرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، رەزامەندیی دەربڕی لەسەر هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە بەهۆی لافاوەکەی دواییەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان زیانیان بەرکەوتووە.

ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران دوای ئەوە هات کە لە رێکەوتی 12ـی شوباتی2026، پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، داواکارییەکی رەسمی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی ناوچەکە.

ڕۆژی سێشەممە17ی شوباتی 2026، سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندیی کۆتایی لەسەر داواکارییەکە پیشاندا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات رێکارەکان جێبەجێ بکەن و هاوکارییەکان بگەیەننە دەستی شایستەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سەعید مەعین، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا پرۆسەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی چەکدارانی داعش دەستپێدەکات. ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ 500 کەسیان لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەم و لەژێر چاودێری دادوەراندا کۆتایی هاتووە.

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی  ئاماژەی بەوەکردوە، پرۆسەی رەوانەکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکان  بۆ دادگا بەپێی پلەی مەترسیی تاوانەکانیان بە شێوەیەکی پلەبەندی دەبێت، وەک پابەندبوون بە یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان  157 مێرمنداڵ کە لەنێو دەستگیرراوەکاندان  جیاکراونەتەوە کە تەنها دووانیان عیراقین و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی مێرمنداڵان کراون بۆ ئەوەی لە خانەکانی چاکسازیدا بن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە ، کە تەواوی پرۆسەی دادگاییکردن و جێبەجێکردنی سزاکان لەناو خاکی عیراقدا دەبێت، چونکە ماددەی شەش لە یاسای سزادانی عیراقی دەسەڵاتی تەواوی بە عیراق داوە بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی ئەو تاوانانەی لەسەر خاکەکەی ئەنجام دراون.

سەعید مەعین دەشڵێت؛  دوای تەواو بونی دادگاییەکان، لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە و کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە چارەنوسی ئەو دەستگیرکراوەنەی، کە خاوەنی رەگەزنامی بیانین یەکلایی دەکرێتەوە لەگەڵ وڵاتەکانیاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند،  تا ئێستا 47 هەزار کرێکاری بیانی بە فرەسمی تۆمارکراون، دەشڵێت؛ ژمارە راستەقینەکە زۆر لەوە زیاترە.

 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق جەختی لەوە کردەوە، کە هێنانی کرێکاری بیانی تەنها بۆ پیشە دەگمەنەکان سنووردار کراوە و دەبێت خاوەنکارەکان پابەندبن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە دەبێت 80٠٪ـی هێزی کار عیراقی بن (واتە چوار کرێکاری ناوخۆیی بەرانبەر یەک بیانی.

لە لایەکی دیکەوە، حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەت، ئاماژەی بە کەمیی ژمارەی پشکێنەران کرد بەراورد بە قەبارەی دیاردەکە و رایگەیاند کە هەوڵ بۆ زیادکردنی کادرەکانیان دەدەن.

 وەزارەتەکە هۆشداری دا، کە هەر سەرپێچییەک لە یاسای کار و مەرجەکانی نشینگە، دەبێتە هۆی دەرکردنی کرێکارە نایاساییەکان و سزادانی خاوەنکارەکان، کە رەنگە بگاتە داخستنی پڕۆژەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردوە،  ئەم توندکردنەوەیە بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کارە بۆ ئەو ملیۆن عیراقییەی، کە وەک بێکار لە بنکەکانی زانیاری وەزارەتدا تۆمارکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆمار بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عیراق دەکات و دەڵێت: هاتنی ئەم مانگە پڕ بەخششە، بۆنەیەکی کۆکەرەوەیە کە تێیدا ئیرادەی چاکەخوازی و بەخشین نوێ دەبێتەوە و پەیوەندییەکانی برایەتی لە نێوان سەرجەم عیراقییەکان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە بەهێزتر دەبێت.

دەقی پەیامەکە...

گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراق بە سەرجەم پيکهاتەکانییەوە و گەلانی ئیسلامی دەکەین، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

هاتنی ئەم مانگە پڕ بەخششە، بۆنەیەکی کۆکەرەوەیە کە تێیدا ئیرادەی چاکەخوازی و بەخشین نوێ دەبێتەوە و پەیوەندییەکانی برایەتی لەنێوان سەرجەم عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانیانەوە بەهێزتر دەبێت، تاوەکو ببێتە پاڵنەرێکی زۆرتر بۆ بەردەوامبوون لە کاروانی ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی خواست و هیواکانی گەلەکەمان بەرەو داهاتوویەکی گەشاوە.

رەمەزانتان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خۆشی و شادی.

سەرۆکایەتی کۆمار

2026/2/17

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 18ـی شوباتی 2026، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

لیژنەکە لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بە مەبەستی چاودێریکردنی مانگ، بە بەڵگەی شەرعی سەلمێنراوە کە مانگ بینراوە.

بەم بۆنەیەشەوە لیژنەکە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکات و هیوای مانگێکی پڕ لە خێر و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەوەفدێکی فراکسێۆنی"ئەبشر یا عیراق" بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار مستەفا سەند.

لەمیانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات و پرسەکانی یاسادانان و چاودێریکردنیان تاوتوێ کران ، کە تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاساداناندا کردەوە، کە ڕێگاخۆشکارە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و خێراکردنی دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە و گەرەنتی بەرژەوەندی و بەدیهێنانی خواستەکانیان دەکات.

هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی جێبەجێکردنی شایستە دەستورییەکان کرد بۆ بەهێزکردنی پرەنسێپی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و چەسپاندنی پرۆسەی دیموکراسی  و دوپاتیشی کردەوە لەگرنگی هەستکردنی هەموو لایەنەکان بەگیانی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و کارکردنی پێکەوە لە پێناوی وڵاتدا .

 لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پێزانینی خۆیان بۆ ئەو رۆڵە دەربڕی کە سەرۆک کۆمار لەپاڵپشتیکردنی دیالۆگی بنیاتنەر و کۆکردنەوەی بۆچوونی هێزە سیاسییەکان دەیگێڕێت و جەختیشیان لەپەرۆشییان بۆ پشتیوانیکردنی یاسا و ئەو دەستپێشخەرییانە کردەوە کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی کەپێشکەش بەهاووڵاتیان دەکرێت لەپارێزگا جیاوازەکانی وڵاتدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5455565758...491