ژمارەی دانیشتوانی بەغداد گەیشتوەتە 8.3 ملیۆن هاووڵاتی و لە پلەی دووەمی شارە عەرەبییەکاندایە
بڵند
٢١ی شوباتی ٢٠٢٦
بەپێی نوێترین خەمڵاندنەکانی دامەزراوەی World Population Review بۆ ساڵی 2026، شاری بەغدای پایتەختی عیراق پلەی دووەمی لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی گرتووە لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە.
لەم ڕیزبەندییەدا شاری قاهیرە بە جیاوازییەکی زۆر و بە 23.5. ملیۆن کەس لە پلەی یەکەمدا دێت، لە کاتێکدا بەغداد بە 8.3 ملیۆن کەس پێش شاری ریازی پایتەختی سعودییە کەوتووە، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیشتووەتە 8 ملیۆن کەسە.
ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە چڕی دانیشتووان هێشتا لە پایتەختە سیاسی و ئابورییە گەورەکاندا کۆبووەتەوە.
ئەم گەشە خێرایەی دانیشتووان لە شارە گەورەکانی وەک بەغداد، ئاماژەیە بۆ بەردەوامی کۆچی ناوخۆیی و گرنگیی ئەم شارانە وەک ناوەندی سەرەکیی خزمەتگوزاری و کار لە ناوچەکەدا



