لە سەرەتای ئەمساڵەوە 88 كەس لە عیراق بەتۆمەتی بردنی نەوت بە نایاسایی دەستگیركراون
٢١ی شوباتی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی وزەی عیراق دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 88 كەس بەتۆمەتی بردنی نەوت بە نایاسایی دەستگیركراون و دەستیشبەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتدا گیراوە.
زافر حسێنی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی وزە لە عیراق رایگەیاند، لە درێژەی رێكارەكانیان بۆ رێگریكردن لە بەقاچاغبردنی نەوت و بەرهەمەكانی، لە 1/1/2026 تا 18ی ئەم مانگە، 88 كەس بە تۆمەتی بردنی نەوت بە نایاسایی و بەرهەمەكانی دەستگیركراون.
وتیشی، هەر لەو ماوەیەدا دەستبەسەر 90 تانكەری گواستنەوەی نەوتی نایاساییدا گیراوە و بەگشتیش دەستبەسەر دوو ملیۆن و 580 هەزار لیتر نەوتدا گیراوە كە هەوڵدراوە بە قاچاخ ببرێتە دەرەوەی عیراق.



