سودانی لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و بازیان قەرەبوو دەکاتەوە
راهۆز
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، رەزامەندیی دەربڕی لەسەر هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە بەهۆی لافاوەکەی دواییەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان زیانیان بەرکەوتووە.
ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران دوای ئەوە هات کە لە رێکەوتی 12ـی شوباتی2026، پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، داواکارییەکی رەسمی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی ناوچەکە.
ڕۆژی سێشەممە17ی شوباتی 2026، سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندیی کۆتایی لەسەر داواکارییەکە پیشاندا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات رێکارەکان جێبەجێ بکەن و هاوکارییەکان بگەیەننە دەستی شایستەکان.



