ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاراستنی سەروەری خاکی عێراق تاوتوێ دەکات
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بەپێی کارنامەی رەسمی ئەنجومەنی نوێنەران، تەنھا یەک بڕگە لەخۆدەگرێت، کە بریتییە لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق لە پێشێلکارییەکانی تورکیا و ئێران. ھاوکات کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی داخراو دەبێت.
لەلایەکی ترەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن بۆ ئەو دانیشتنە لایەنی جێبەجێکار بانگھێشتبکرێت و رێوشوێنی جدی و کرداری بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و راگرتنی ھێرشەکان. داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن سیستمی بەرگری مووشەکی بدەنە عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکان.