تەحسین خەفاجی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢٧٠ داعش کوژراون
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
وتیشی، زیاتر لە ١٧٠ لەو تیرۆریستانە لەڕێی ھێزی ئاسمانییەوە کوژراون، ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر زانیاری ھەواڵگری و ئاژانسی ھەواڵگری توانیویانە ئەو تیرۆریستانە لەناوببەن.
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
سبەینێ بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت و کاری هێڵکاری بۆ ئەنجام دەدرێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت؛ لە پردی دەباشان بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی نائیلە خاتوون کارەکان ئەنجام دەدرێت.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە، سبەینێ رۆژی دووشەممە لە سەعات07:30ـی بەیانی کاری هێڵکاری لە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود ئەنجام دەدرێت، دەستپێک لە پردی دەباشان بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی نائیلە خاتوون کارەکان ئەنجام دەدرێت و لەکاتی هێڵکاریکردنەکە شەقامەکە بەربەست دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێران دەتوانن شەقامە خزمەتگوزارییەکەی تەنیشتی شەقامە سەرەکییەکە بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆکردنیان، کاری هێڵکارییەکە هەمان رۆژ تەواو دەکرێت و پاشان شەقامەکە بەرووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی، داوای لێبوردن لەهاوڵاتییان و شۆفێرانی دەکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی ببنە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و هەموو کات لە خزمەتی ئێوەدا دەبن بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
بەهۆی سەرەهەڵدانی ناکۆکیی نوێ لەسەر چەند دۆسیەیەکی سەرەکی، گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکانی ئەم هەفتەیەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سویسرا بە شێوازێکی کتوپڕ هەڵپەسێردران.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمریکی، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئەو گفتوگۆیە تەکنیکییانەی کە بڕیاربوو ئەم هەفتەیە لە سویسرا لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بەڕێوەبچن، بە شێوازێکی کتوپڕ هەڵپەسێردران؛ ئەمەش نیشانەی پرسیاری گەورەی لەسەر ئایندەی پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات دروستکردووە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە تەنیا چەند رۆژێک لەمەوبەر واشنتۆن رایگەیاندبوو، تیمە تەکنیکییەکانی هەردوولا لە سویسرا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوانیاندا ئیمزاکراوە، کە خۆی لە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، سزاکان، و میکانیزمی ئازادکردنی بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی تاراندا دەبینێتەوە.
پێشتریش مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردبووەوە، گفتوگۆیە تەکنیکییەکان تیشک دەخەنە سەر لایەنە وردەکانی رێککەوتنەکە، ئاماژەی بەوەش کردبوو، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لە ماوەی 60 رۆژدا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیوای خواستبوو تاران پابەندی بەڵێنەکانی بێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا جیاوازی و ناکۆکی لە لێدوانی بەرپرسانی واشنتۆن و تاراندا دەرکەوتووە سەبارەت بە چەند دۆسیەیەکی سەرەکی، لەوانەش، میکانیزمی بەکارهێنانی ئەو پارە ئازادکراوانەی ئێران، گەڕانەوەی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، و پرسی ئایندەی گەشتی دەریایی لە گەروی هورمز، کە پێدەچێت هۆکاری سەرەکیی راگرتنی گفتوگۆکان بن.
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ، لە کۆشکی سەلام لە شاری بەغداد، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، کۆمەڵێک دۆسیە و پرسی پەیوەندیدار بە کاروباری ناوخۆیی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، بە ئامانجی پشتگیریکردن لە لێکتێگەیشتنەکان کە یەکڕیزیی وڵات بەهێزتر دەکات و مافی سەرجەم هاوڵاتیان دەپارێزێت.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگیی قۆستنەوەی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانە کرد کە پێشتر بەدی هاتوون، لەگەڵ بەردەوامبوونی گفتوگۆی بەرپرسانە بە شێوازێک کە متمانەی قۆناغەکە زیاتر بکات و ژینگەیەکی لەبار بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بڕەخسێنێت؛ تا ئەو لێکتێگەیشتنانە وەربگێڕدرێنە سەر هەنگاوی کرداری کە هاوکاربن لە چارەسەری دۆسیەکان و پاڵپشتیکردنی پلانەکانی سەقامگیری و گەشەپێدان.