دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکانی دەستەکەیان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ دۆسێکانی گەندەڵی و تەنھا لە مانگی رابردوودا لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ١٢٥ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان لەسەرجەم ئەو دۆسێیانەی گەندەڵی کردووە کە مۆڵەتی دادوەریان بۆ وەرگیراوە.

راشیگەیاندووە، ھەر لەمانگی رابردوودا دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست لە سەر تۆمەتباران و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، ٢٧ تۆمەتباری دۆسێی گەندەڵی لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەستگیرکراون.