بەپێی ئەو کارنامەیەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت کە حەوت تەوەر لە خۆدەگرێت و شەشیان خۆێندنەوەی یەکەمە بۆ شەش پڕۆژەیاسای جیاجیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پرۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کە ناکۆکییەکی زۆری لایەنەکانی لەسەربوو.