سەرۆک وەزیرانی عێراق و پادشای ئوردن لە عەمان کۆبوونەوە
لاڤە
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، "سودانی" لەلایەن شا "عەبدوڵای دووەم" پادشای ئوردن و جێنشینەکەی و ژمارەیەک وەزیرەوە پێشوازی لێکرا.
دواتر لەگەڵ پادشای ئوردن کۆبووەوەو پەیوەندییەکانی بەغداد و عەمان و ھاوبەشی و ھەماھەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھەردوو وڵات تاوتوێ کران.
دیوانی شاھانەی ئوردنیش رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پادشای ئوردن ھەماھەنگی عێراق و ئوردنیان سەبارەت بە وەرگرتنەوەی داواکراوان و پارە بەتاڵانبراوەکان و ئەمنییەتی سنوری ھەردوو وڵات تاوتوێ کردووە.
سەردانەکەی سودانی بۆ ئوردن تەنھا یەک رۆژی خایاند و گەڕایەوە بەغداد، بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتوودا سەردانی ھەریەک لە وڵاتانی کوەیت و فەڕەنسا و میسر بکات.