حکومەتی عێراق باجی لە %٢٠ی لە سەر کۆمپانیاکانی تەلەفون و ئینتەرنێت ھەڵگرت
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ھەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە بەلابردنی باجی لە %٢٠ لە سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، بەوەش نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەر نێت بە رێژەی لە %٢٠ دادەبەزێت و نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش بڕیاری زیادکردنی نرخەکەی.
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق داوای لە ھاوڵاتیان کرد بە ھیچ شێوەیەکی پارەی زیادە بە فرۆشیاران نەدەن.